دواى نكۆڵییه‌كى زۆر له هه‌بوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا، حكوومه‌تى سووریا راى گه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆناى تۆمار كردووه، به‌ڵام هێشتا رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى گومان له زانیارییه‌كانى دیمه‌شق ده‌كات.
شه‌وى رابردوو
حكوومه‌تى سووریا راى گه‌یاند یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه كه‌سێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یه له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان گومان له زانیارییه‌كانى حكوومه‌تى سووریا ده‌كات
حكوومه‌تى سووریا دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه رێكارى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌تى تووشبووه‌كه.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا دیمه‌شق كۆمه‌ڵێك رێكارى ئه‌نجامدا، به ناوى رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڵام نكۆڵى ده‌كرد له‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێك تووشبوون له سووریا هه‌بێت.
سووریا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له بابه‌تى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى نیگه‌ران كردووه، هیدین هالدورسون گوته‌بێژى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان گومان له‌وه ده‌كات ژماره‌ى تووشبووان له سووریا ته‌نیا یه‌ك كه‌س بێت، بۆیه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستى سووریا ده‌ڵێ "سیسته‌مێكى ته‌ندروستى داڕماو ناتوانێ تووشبووانى ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزێته‌وه، كه زیاتر له 900 ملیۆن كه‌سى كه‌ره‌نتینه كردووه و 300 هه‌زار كه‌سیشى نه‌خۆش خستووه".