دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك له هه‌ڵه‌بجه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى كردووه، "توشبووه‌كه هیچ مێژوویه‌كی گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه."
تەمەنی 37 ساڵه و پیشە كاسبه و دەستنیشان كراوه بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە له ڕاگه‌یه‌نداوێكدا وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕاى گه‌یاندووه، "هاووڵاتییه توشبووه‌كه‌ی هەڵەبجە تەمەنی 37 ساڵه و پیشە كاسبه و دەستنیشان كراوه بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌كه لە قاوشی نەخۆشخانەی تایبەت به كۆرۆنا داغڵكرابوو، ده‌ریشكه‌وتووه كه توشبوه‌كه هیچ مێژوویەكی سەفەری بۆ دەرەوەی وڵات نییە، ئێسته‌یش تیمەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی كەسە بەركەوتووەكانن كه به‌ر توشبووه‌كه كه‌وتوون."
تا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئادار، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID -19 لە هەرێمی کوردستان بۆ 115 تووشبوو زیادی كردووه، لە نێویاندا دوو حاڵەتی مردن هەیە و 39 نەخۆشیش چاکبووەتەوە و ئەوانی تریش هەموویان لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان."