ماڵپه‌ڕی كۆركتیڤی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به وردی تیشك ده‌خاته ئه‌و ڕاپۆرت و زانیاری و به‌ڵگانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا كه باس له سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی ڤایرۆسی له ئاسیا و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌كات له ساڵی 2012 كه ده‌بێته هۆی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی و ئابووری له جیهان.
نووسه‌ر و یوتیوبه‌ری ناوداری ئه‌ڵمانیا هایكۆ شرانگ دووباره ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكرده‌وه و پرسیار و گومان له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه دروست ده‌كات، كه حكومه‌تی فیدرالی له ساڵی 2012 له‌باره‌ی ئه‌و په‌تا ڤایرۆسییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌وكات بڵاوكراونه‌ته‌وه، به به‌راورد به دۆخی ئێسته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ جیاوازییه‌كیان نییه و ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌كتر، له شێوه و سیفه‌ته‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی ئه‌وكات باسكراوه و ئێسته بوونی هه‌یه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا په‌تاكه‌یان به "مۆدی سارس" ناوبردووه، ئه‌مه‌یش تاكه جیاوازییه و ئه‌وه‌ی ئێسته ناوه‌كه‌ی كۆڤید 19یه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه و پرس و گومانه‌كانی هایكۆ شرانگ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای تووشی سه‌رسڕمان كردووه، وه‌ك له به‌ڵگه‌كان هاتووه، كه حكوومه‌تی فیدرالی پێشبینی دۆخێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كات و له 2012ه‌وه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له سه‌رچاوه و میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌ڵگه‌كان نهێنین، به‌ڵام هایكۆ ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكوومه‌تی فیدرالی كه له 2012ه‌وه هه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك نهێنی نین، به‌ڵكوو ئاژانسی فیدرالی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌هاناوه‌چوون له‌كاتی كاره‌ساته‌كان ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی له‌وجۆره‌ی له ئه‌ڵمانیا و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی گونجاوی خستووه‌ته ڕوو.
به‌ڵگه‌نامه‌كه بریتییه له ڕاپۆرتێكی دوور و درێژی ئاژانسی پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له كاره‌ساته‌كان كه له سێی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2013 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی فیدرالی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه بدات، كه پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو له ئه‌ڵمانیا ڕوو بده‌ن.
ئاژانسی فیدرالی بۆ پاراستنی مرۆڤ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان له 2012ه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسیێكی كردووه‌ته ڕاپۆرت و به په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای داوه
له ڕاپۆرته‌كه جیا له‌وه‌ی پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێسته‌ی كردووه، هاوكات باس له ئه‌گه‌رێكی تریش ده‌كات، كه دروستبوونی لافاوی گه‌وره و به‌هێزه له ناوچه كه‌ناراویییه‌كانی باكوری ئه‌ڵمانیا به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باكور، له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رما.
دوای ئاراسته‌كردنی بابه‌ته بۆ په‌رله‌مان، له‌وێ له‌لایه‌ن لیژنه پێوه‌نداره‌كانه‌وه ئه‌و ڕاپۆرته ئاراسته‌ی په‌یمانگه‌ی ڕۆبێرت كۆخ كراوه، كه تایبه‌ته به توێژینه‌وه له‌باره‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه نوێ و گوێزراوه‌كان، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وردیش له نێوان ئاژانسه‌كانی فیدرالی و په‌یمانگه‌كه بوونی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ئۆروسولا فۆكس گوته‌بێژ به‌ناوی ئاژانسی فیدرالی پاراستنی خه‌ڵك له كاره‌ساته‌كان له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی شرۆڤه و پێشبینییه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی دۆخی زه‌وی، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی له‌وشێوه‌یه له شوبات/فێبرایه‌ری 2003 باسی لێوه‌كراوه، بۆیه ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بدۆزرێته‌وه و ڕێگری له قوربانی زۆر بگیرێت، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، هاوكات پلان و ڕێوشوێنی گونجاویش گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی خه‌ڵك تێك نه‌چێت و دۆخی ته‌ناهی و ته‌ندروستی و سیسته‌می گشتی وڵات و ئابوورییه‌كه‌ی به ئاسایی بمێنێته‌وه، هاوكات بشتوانرێ پێش به په‌تاكه بگیرێت.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا پێشبینییه، چونكه بۆ 2013یش ئه‌ڵمانیا پێشبینی شه‌پۆلێكی به‌فربارینی زۆر گه‌وره‌ی كردبوو، له 2014یش پێشبینی كرا بوو كه ئاوی ده‌ریاكان به ته‌واوی به‌رز ببێته‌وه، له 2018یش پێشبینی ده‌كرا وشكه‌ساڵی ڕوو له ئه‌ڵمانیا بكات، گوته‌بێژی ئاژانسه‌كه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌مانه سیناریۆ و پێشبینین و ئاماده‌سازین بۆ ڕێگری له تێكچوونی سیسته‌می ژیاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، پێویسته ئه‌مانه به‌هه‌ند وه‌ربگرین و خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، تا له ئه‌گه‌ری روودانیان، تووشی شڵه‌ژانی گه‌وره نه‌بین و بتوانین به ئارامی به‌و ڕێوشوێنانه‌ی له زووه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر، به خێرایی به‌سه‌ر دۆخه‌كه زاڵ بین.
په‌رله‌مان ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌یمانگه‌ی رۆبێرت كۆخ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر
ڕۆژنامه‌ی
ڕاین پۆست له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئۆرسولا فۆندێرلاین كۆمیسه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له 2012 كه ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بووه به وردی باسی له‌و پێشبینیانه كردووه، به‌ڵام دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نابێ زۆر به ڕژدی دۆخه‌كه وه‌ربگرین، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره ڕوو نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا پێشبینییه‌كانی په‌یمانگه‌ی رۆبێرت كۆخی به‌هه‌ند وه‌ربگرتایه، ڕه‌نگه پێش سه‌رهه‌ڵدانی چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی كۆرۆنای بدۆزیبووایه‌وه.
وردی زانیارییه‌كان و هاوشێوه‌بوونی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا هه‌مووانی شۆك كردووه، چونكه له ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، كه ڤایرۆسه‌كه دوای 14 ڕۆژ نیشانه‌كانی به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌ون، كه خۆی له تایه‌كی به‌رز و سكچوون و سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و هه‌ناسه‌ته‌نگی ده‌بینێته‌وه، زیاتریش ئه‌وانه ده‌كاته قوربانی كه به ته‌مه‌نن و سیسته‌می به‌رگریان لاوازه.