بۆب دیله‌ن ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی كه به‌هۆی شیعره ناوازه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت، دوای هه‌شت ساڵ بێده‌نگی به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاو كرده‌وه.
ئەو گۆرانییە بە درێژترین بەرهەمی بۆب دیلەن هەژمار دەکرێت
ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌ی دیله‌ن ناوه‌ڕۆكێكی حیماسی هه‌یه و په‌رده له‌سه‌ر تیرۆری جۆن ئێف كه‌نه‌دی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌داته‌وه.
گۆرانییه‌كه‌ی دیله‌ن ناوی "كوشتنێك به‌و قێزه‌ونییه"یه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌و گۆرانییه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆمار تۆمار كردووه.
كوشتنێك به‌و قێزه‌ونییه درێژترین به‌رهه‌می بۆب دیله‌نه كه له‌ماوه‌ی كاری هونه‌ریدا تۆماری كردووه و ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه تێیدا چۆنیه‌تی تیرۆركردنی جۆن كه‌نه‌دی ده‌گێڕێته‌وه.
دیله‌ن له تویته‌ردا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی و هۆكاری تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه نه‌نووسیوه و ته‌نیا ئاماژه‌ی داوه، "سڵاو بۆ هه‌موو لایه‌نگرانم، سوپاستان ده‌كه‌م بۆ پشتیوانیكردنم له ماوه‌ی كاری هونه‌ریمدا، ئه‌و گۆرانییه‌م له‌مێژه تۆمار كردووه، به‌ڵام بڵاوم نه‌كردووه‌ته‌وه. گۆرانییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌م به ئێوه و ره‌نگه به‌لاتانه‌وه سه‌رنجڕاكێش بێت، ئاگاداری خۆتان بن".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه وێنه‌یه‌كی فه‌رمی جۆن ئێف كه‌نه‌دی 35یه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكای بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه شاره‌زایانی بواری موزیك و ره‌خنه‌گران چه‌ندان لێدوان و نووسینیان له‌سه‌ری بڵاو كرده‌وه و هه‌ندێك له بۆچوونه‌كان پێیان وایه شێوازی ئاواز و تۆماری ئه‌و گۆرانییه له ئه‌لبوومی "ره‌هێڵه"ی ساڵی 2012 و هه‌ندێكیش به ئه‌لبوومی "سه‌رده‌می مۆدێرن"ی ده‌شوبهێنن كه هه‌ردووكیان له دوو به‌ناوبانگترین ئه‌لبوومی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.
تێكستی گۆرانییه‌كه له به‌شی كۆتادا هه‌ندێك شاده، به‌ڵام كۆی گشتی ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆب دیلان به غه‌مناكترین و كاریگه‌رترین به‌رهه‌می هونه‌ری وه‌سف ده‌كرێت.
دیله‌ن به كاریگه‌رترین گۆرانیبێژی موزیكی ئینگلیزی زمان له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ژمار ده‌كرێت و له ماوه‌ی كاری هونه‌ریدا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی دیاری وه‌رگرتووه و له‌وانه‌یش 11 خه‌ڵاتی گێرمی پێ به‌خشراوه.
ساڵی 2008 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی پۆلیتزه‌ری به‌هۆی "شوێندانه‌ری قووڵ له‌سه‌ر موزیكی پۆپ و فه‌رهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا" پێ به‌خشرا و ساڵی 2016یش خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی برده‌وه.
ئه‌لبوومی ره‌هێڵه دوا به‌رهه‌می هونه‌ری بۆب دیله‌ن بوو كه له ساڵی 2012 له ئه‌مه‌ریكا تۆماری كرد و بوو به پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبوومی ساڵ له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا.
به‌ڵام گۆرانی كوشتنێكی قێزه‌ون ته‌نیا یه‌ك تراكه و ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه، له‌و گۆرانییه‌دا دیله‌ن تیرۆركردنی جۆن كه‌نه‌دی ده‌گێڕێته‌وه كه له رۆژی 22ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1963 له شاری داڵاسی تكساس تیرۆر كرا.
گۆرانییه‌كه به سۆزی ڤایڵۆن و پیانۆ و ده‌نگی كزی ئامێره درامییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌نگی بۆب دیله‌ن له گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی تیرۆره‌كه به‌هێز و پڕ هه‌ست دێته ناو موزیكه‌كه‌وه.
جۆن فیتزجڕاڵد كه‌نه‌دی /1917/ له شاری برۆكلاینی ویلایه‌تی
ماساچۆست له دایك بووه و ساڵی 1961 وه‌ك 35ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاته هه‌ڵبژاردن.
رۆژی 22ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1963 له ته‌مه‌نی له شاری داڵاس تیرۆر كرا، ئه‌وه وه‌ك گه‌نجترین ته‌مه‌نی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكێك بوو له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر ئه‌و رووداوه‌یش به گرنگترین رووداوی مێژووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌نه‌دی بوو به سیمبۆلێك بۆ چه‌ندان نه‌وه‌ی له‌دوای یه‌كی ئه‌مه‌ریكا.
رۆبێرت ئاله‌ن زیمه‌رمان ناسراو به بۆب دیله‌ن ساڵی 1941 له شاری داڵاسی ویلایه‌تی
مینه‌سوته‌ی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، دیله‌ن گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر، شاعیر و نووسه‌رێكی جیهانییه و له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو چووه ناو موزیكی رۆك و دوای پێنج ساڵ ستایلێكی به‌ناوی فۆلكلۆر رۆك دامه‌زراند و به شێكسپیری سه‌رده‌م ناوبانگی ده‌ركرد.
له نیو سه‌ده‌ی رابردوو دیله‌ن وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناسروشتی له موزیكی ئه‌مه‌ریكا ناوی ده‌ركردووه و به كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی له موزیكی سه‌رده‌می ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كراوه.
كاتێك جۆن كه‌نه‌دی تیرۆر ده‌كرێت، دیله‌ن ته‌مه‌نی 22 ساڵان بووه و له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ تیرۆری سه‌رۆك بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌وه ته‌نیا كارێك بوو توانیم بۆ سه‌رۆكی بكه‌م.