به‌هۆی رێكاره‌كانی دژ به نه‌خۆشیی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌وه به‌خشینی خوێن به نه‌خۆشانی تالاسیما كه‌می كردووه، بۆیه كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای كوردستان داوای هاوكاریی خه‌ڵك ده‌كات.
سروه عه‌لی جه‌باری له راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای كوردستان - هه‌ولێر له بانگه‌وازێكدا له پێناو به‌رده‌وامبوونی ژیانی نه‌خۆشانی تالاسیما، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هاوكاری بكه‌ن چونكه به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دژی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر، پێوستیان به‌خوێن به‌خشینه.
ئه‌و كۆمه‌ڵێك ژماره ته‌له‌فۆنی خستووه‌ته‌ڕوو كه له رێی ئه‌م ژماره‌وه هاووڵاتییان ده‌توانن پێوه‌ندی بكه‌ن و دواتر رێكاری خوێن به‌خشینه‌كه هه‌ر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هیچ كێشه‌یه‌كی هاتوچۆ نابێت
به‌گوته‌ی جه‌باری هیچ كێشه‌یه‌كی هاتوچۆ نابێت، چونكه هاووڵاتییان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌خشینی خوێن و دواتر بۆ شوێنی خۆیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه.
ژماره مۆبایله‌كان بۆ به‌خشینی خوێن بریتین له 07504512877 -07504652128 -07507415445