لەوكاتەی مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وای كردووە خەڵكێكی زۆر لە ماڵەكانیان بمێننەوە، بەڵام هەندێكجار ناچارن بۆ چوونە دەرەوە بە مەبەستی كڕینی پێویستی وەك خۆراك و دەرمان، وا پێویست دەكات وریای خۆیان بن بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە نەهێنن بۆ ماڵەكەیان، بۆیە پێویستە چی بكەیت؟
خاوێنی بكە نەریت و ئەو جەنگە تەنیا دژی كۆرۆنا نییە
ئەو كاتەی هەر یەكێك لە ئێمە دەچێتە دەرەوە دەبێت وریای بەركەوتنی رووە جیاوازەكانی دەوروبەری بێت وەك دەسكی عەرەبانەی سووپەر ماركێتەكان و دەسكی دەرگە و رەفە و هیتریش، هەوڵ بدات كەمترین بەركەوتنی هەبێت، دوای گەڕانەوەیش بۆ ماڵەوە پێویستە دەستەكانی بۆ ماوەی زیاتر لە 20 چركە بە ئاو و سابوون بشوات.
ماڵپەڕی
" CNET"، باسی چۆنیەتی پاراستنی ماڵەكەت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر بنەمای بۆچوونی شارەزایانی بواری تەندروستییەوە دەكات:
*بەكارهێنانی كلینیكسی پاككەرەوەی رووەكان، واتە پاككردنەوەی ئەو شتانەی رۆژانە چەندان جار بەكاریان دێنیت، وەك دەسكی دەرگە و دەرگەی كەنتۆر و حەنەفییەی دەستشۆر و دەبڵیو سی و دەرگەی سەلاجە و كۆنترۆڵ، چونكە رەنگە بەپاكیان بزانیت، پێویستە بەلایەنی كەم رۆژانە جارێك پاكیان بكەیتەوە، ئەگەر نەخۆشیشت هەبوو لە ماڵ ئەوكات دەبێت بە بەردەوام ئەوە بكەیت.
*پاككردنەوەی قەنەفە و كومبار و فەرش بە هەڵم و بوخاری ئاوی گەرم بۆ لەناوبردنی ڤایرۆس و بەكتریا، یان بەكارهێنانی شلەی پاككەرەوە و رشاندنیان.
*پاككردنەوەی زەوی و كاشی بە شلەی تایبەت بە پاككردنەوە و نەبردنە چوورەوەی پێڵاو دوای چوونە دەرەوە یان تەعقیمكردنیان لە ئەگەری بردنەژوورەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ناو ماڵ.
*بەكارهێنانی پیرۆكسیدی هایدرۆجین بۆ پاككردنەوە، وەك ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەمەریكا دەڵێت رێژەی 3% لەو مادەیە توانای پەككخستنی ڤایرۆسی ئینفلەوەنزای لە ماوەی هەشت خولەك هەیە.
*بەكارهێنانی پاككەرەوەی درێژ مانەوە بۆ پاراستنی ماڵەكەت، بە گشتی پاككەرەوەكان لە دژی ڤایرۆسەكان كار دەكەن و ئەگەر رۆژانە بەكار بهێندرێت، رێگری لە زیندوو هێشتنەوەیان دەكەن.
هەرچی ئۆتۆمبێلەكەتە كە رەنگە پێویست بكات رۆژانە بەكاری بێنیت، تۆ دەچیتە دەرەوە و ئەگەری هەیە ڤایرۆس و میكرۆب لەگەڵ خۆت بێنیتەوە و بیانگوازییەوە، تۆ دەتوانیت مادەی كلۆر یان ئەو پاككەرەوانەی رێژەی زیاتر لە 70% كحوولیان تیادایە بۆ پاككردنەوەی دەسكی دەرگە و سویچ و سووكان و گێڕ و كلیلی بەكارخستنی فڵچە و ئیشارەتەكان و گڵۆپی شەوانە و هیتریش بەكار بێنیت، جیا لە پاككردنەوەی كوشین و شوێنی دانیشتن و بەرە دەرگەكان و دوگمەی جامهەڵكێشان.