به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له گرتووخانه‌كانی ئێران و نه‌بوونی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی، سه‌ره‌تای هه‌فته 80 كه‌س له گرتووخانه‌ی سه‌قز هه‌ڵاتن و دوێنێ له سێ گرتووخانه‌ی تر شه‌ڕ و پێكدادان له‌ن ێوان پاسه‌وان و گیراوان دروست بوو.
لە تێکهەڵچوونی گیراوان و پاسەوانەکان 17 کەس بریندار بوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30 ئادار، ماڵپه‌ڕی
ئه‌وروپای ئازاد بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك گیراوی ناو گرتووخانه‌ی عادلئابادی شیراز یاخی بوون و هه‌وڵی راكردنیان داوه.
سه‌رۆكی دادگای شیراز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، سه‌عات 10ی شه‌وی رابردوو له دوو به‌شی گرتووخانه‌ی عادلئابادی شیراز گیراوان هه‌وڵی راكردنیان داوه و شه‌ڕ له نێوان پاسه‌وانان و ئه‌و گیراوانه رووی داوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به هاوكاری هێزی پشتیوانی توانیویانه رێ له هه‌ڵاتنی ئه‌و گیراوانه بگرن و دۆخه‌كه تا ئاستێك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هاوكات به‌یانی دوێنێ له گرتووخانه ناوه‌ندی مهابادیش ژماره‌یه‌ك گیراوی سیاسیی هه‌وڵی راكردنیان دا و به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان زیاد له 17 كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی ئه‌و گرتووخانه‌یه بریندار بوون، تا ئێسته دیار نییه چه‌ند كه‌س له‌و گرتووخانه‌یه هه‌ڵاتوون.
ئه‌و رووداوانه دوای ئه‌وه دێن كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه 80 گیراوی گرتووخانه‌ی سه‌قز توانییان له‌و گرتووخانه‌یه رابكه‌ن و دواتر دادوه‌ری گشتی شاره‌كه رای گه‌یاند، توانیویانه حه‌وت كه‌س له‌و هه‌ڵاتووانه بگرنه‌وه.
تا ئێسته چه‌ندان جار رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی مافی مرۆڤ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا داوای له رژێمی ئێران كردووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو گرتووخانه‌كان سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسی ئازاد بكه‌ن، به‌ڵا ئێران هیچ گیراوێكی سیاسیی ئازاد نه‌كردووه و ته‌نیا مۆڵه‌تی به‌و گیراوانه داوه بچنه‌وه ماڵه‌وه كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌كانی تر گیراون.