رووسیا ئامێرێك دروست دەكات لە 90 خولەكدا كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

:: AM:11:53:30/03/2020 ‌
زانایانی رووسیایی ئامێرێك دروست دەكەن كە دەتوانێ لە ماوەی 90 خولەكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بكات.

پێگەی "ئیلاف" كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە نووسیویەتی، زانایان لە ژووری لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پایەتەختی زانستیی رووسیا نۆفۆسێبیرسك رایان گەیاندووە، سیستمێكیان تاقی كردووەتەوە، لەڕێیدا دەتوانن ئامێرێك دروست بكەن كە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا دەتوانێ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بكات.

لە ماوەی 90 خولەكدا ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا "كۆفید 19" ئاشكرا بكات
زیاتر روون كراوەتەوە، سیستمەكە زۆر هەستەوەرە و ئەو ئامێرە دەتوانێ لە ماوەی 90 خولەكدا ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا "كۆفید 19" ئاشكرا بكات.

زیاتر روون كراوەتەوە كە ئەو سیستمە نوێیە دەدرێتە تاقیگەكان لە مۆسكۆ و ناوچەكانی تری وڵاتەكە، ئەو ئامێرە دەتوانی لەناو یەك هەفتەدا 100 هەزار ئامێر دروست بكات. دواتریش دەتوانی دوو ئەوەندەی ئەو ژمارەیە بەرهەم بێنێت.

تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیادا تووشی زیاتر لە 600 هەزار بووە و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د