تەمەنی ئەوانە ڕاگەیەنرا لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

:: PM:12:34:30/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 150 تووشبوو و بەشی زۆریان تەندروستییان جێگیرە.

پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە، ڕۆژانە بەردەوامن
ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لەبارەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەڕەنتینكردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە، ڕۆژانە بەردەوامن.

لە بارەی ژمارەی هاووڵاتییان لە كەرەنتینەكانن وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كردووە، ژمارەی هاووڵاتییان لە كەرەنتینەكان بریتین لە پێنج هەزار و 474 هاووڵاتی لە 36 شوێنی جیاواز، ئێستە تەنیا هەزار و 226 هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە، 216 لە هەولێر، 192 لە سلێمانی، 733 لە دهۆك، 50 لە هەڵەبجە، 35 لە ڕاپەڕین، چوار هەزار و 248 هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خێزانەكانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین.

لەبارەی پشكنینەكان وەزارەتی تەندروستی ڕوونی كردووەتەوە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 500 پشكنین ئەنجام دراو كە 324 هەولێر، 120 سلێمانی، 56 دهۆك، دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمار كران.

ڕوون كراوەتەوە، لە پارێزگای هەولێر هەشت تووشبوو كە بەڕەگەز چوار نێر تەمەنیان  40 و 37 و 32 و 31 ساڵ، چوار مێ تەمەنیان 32، 16،14 ، 2 ساڵ كە سێیان لە كەرەنتن بوون و لە فڕەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەركەوتووی تووشبووەكەی خەلیفانن.

لە پارێزگای سلێمانی 14 پۆزەتیڤ كە بەڕەگەز شەش نێر تەمەنیان ٦٤، ٥٧، ٣٤، ٣٢، ٣٠، ٤ ساڵ، هەشت مێ تەمەنیان ٦٠، ٥٤، ٤٠، ٢٩، ٢٢، ٢٠، ١٧، ١٤ ساڵ، حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخانن و بەركەوتەی تووشبووی پێشوون، حەوت لە ناو شاری سلێمانین كە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان كردبوو، دووەكەی تر پێشینەی گشتیان نییە.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 150 تووشبوو،  لەناویاندا دوو مردن هەیە و 56 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئەوانی تر لەژێر چاودێری پزیشكیدان.



وشە - رامیار جەواد