ئه‌م رۆژانه كه كۆرۆنا له ته‌واوی گۆی زه‌وی بڵاو بووه‌ته‌وه، كڕین و بازاڕكردنی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره كردووه، بۆیه كڕینی ئۆنڵاین یان له رێی ئینته‌رنێت و دێلێڤه‌ری به باشترین جۆری بازاڕكردن هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش مه‌ترسی خۆی هه‌یه و پێویسته ره‌چاوی كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی بكرێت. هاوكات له سه‌ردانكردنی ماركێته‌كان هۆشداری ده‌درێ و داوا ده‌كرێ به گوێره‌ی رێنوێنییه‌كان شتومه‌ك بێته كڕین.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، به‌ڵام زۆر له ماركێته‌كان دانه‌خراون و خه‌ڵك ده‌توانن پێداویستییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن، له ماركێته‌كان رێوشوێنی نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه به‌ركه‌وته بۆ كه‌مترین ئاست كه‌م ببێته‌وه. هه‌ندێك ماركێت به‌ر له چوونه‌ژووره‌وه ده‌سته‌وانه‌یان داناوه و هه‌ندێكی تریش ده‌ستی كڕیاران به گیراوه‌ی تایبه‌تیی پاك ده‌كه‌نه‌وه.
له‌مه گونجاوتر ئه‌وه‌یه خۆت راسته‌وخۆ نه‌چیته ماركێته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن بۆ نزمترین ئاست كه‌م ببێته‌وه و له رێی كه‌سێكی تره‌وه داوای كه‌لوپه‌له‌كان بكه‌ی. له وڵاتان كڕینی ئۆنڵاین زیاتر په‌ره‌ی پێ دراوه و له كوردستانیش كه‌م نین ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به ئۆنڵاین شت ده‌كڕن.
ماركێته‌كان مه‌ترسیدارن
پزیشكان و زانایان هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی فرۆشگا و ماركێته‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه كه‌سێك كه تووشی كۆرۆنا بووه به پژمینێك ده‌توانێت زۆر له كه‌لوپه‌له‌كان پیس بكات و كاتێكیش كڕیار شتومه‌كه‌كان ده‌كڕێت، له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ بگوازرێته‌وه. داوا ده‌كرێ كاتێك سه‌ردانی ماركێت ده‌كه‌ن له هاووڵاتییانی تر خۆتان به دوور بگرن و له هه‌ر جۆره قه‌ره‌باڵغییه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه. پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
سوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌توانن ببن به مه‌ڵبه‌ندی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
پڕۆفیسۆر سالی بلوومفێڵد له كۆلێژی پزیشكی له‌نده‌ن پێی وایه سوپه‌ر ماركێته‌كان ده‌توانن ببن به مه‌ڵبه‌ندی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ست له شتومه‌كه‌كان ده‌ده‌ن و له عاره‌بانه‌ی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌وه بگره تا مێزی كاشێر و ده‌سكی ده‌رگاكان، ده‌توانن ببنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ هاووڵاتییانی تر.
داوا ده‌كرێ به‌ر له كڕین و دوای كڕین ده‌ست و مه‌چه‌ك به جوانی به سابوون بشۆرێت، یان به گیراوه‌كانی تایبه‌تی كه رێژه و كحوولیان به‌رزه پاك بكرێته‌وه. له كاتی ده‌ستدان له عاره‌بانه و هه‌ر شتێكی تر نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له لووت و ده‌م و چاو بدرێت و ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێ سوود له دراوی كاش وه‌رنه‌گرن و به كارتی ئه‌لیكترۆنی كڕینه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ئایا مه‌ترسی هه‌یه خۆراكه‌كان هه‌ڵگری كۆرۆنا بن؟
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌مه ده‌ربخات كۆرۆنا له رێی خۆراكه‌وه بگوازرێته‌وه و هه‌ر كاتێك خۆراكه‌كان به باشی بكوڵێنرێن، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ناو ده‌چێت. به گوته‌ی پڕۆفیسۆره‌كه نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه دواجار ئه‌م خۆراكانه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌خرێنه ناو زه‌رفه‌وه و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه، بۆیه ترسه‌كه دیسان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ مرۆڤ و كرێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی خۆراك ڤایرۆسه‌كه بگوازنه‌وه.
پڕۆفیسۆره‌كه داوا ده‌كات ئه‌و خۆراكه وشكانه‌ی له ماركێته‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه دوای ٧٢ سه‌عات به‌كار بهێنرێن و بكرێنه‌وه یان به ماده‌ی تایبه‌تی پاك بكرێنه‌وه و دواتر سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، پێویستیشه هاووڵاتییان له‌وه وریا بن ئه‌و مادانه‌ی بۆ پاككردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، نه‌بنه هۆی پیسكردنی خۆراك و به وریاییه‌وه سوودیان لێ وه‌ربگرن.
له كوردستان ئه‌و خواردنگانه كراونه‌ته‌وه كه به دێلێڤه‌ری خواردن بۆ هاووڵاتییان ده‌گوازنه‌وه. ده‌گوترێ مه‌ترسی له‌م حاڵه‌ته‌ش له ئارادایه و كاتێك له ماڵه‌كانه‌وه هاووڵاتییان شتومه‌كێك له كارمه‌ندانی دێلێڤه‌ری وه‌رده‌گرن، ده‌بێت ئه‌وه بزانن له‌وانه‌یه له رێی ئه‌و كارماندانه‌وه ڤایرۆسه‌كه بگوازرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ره‌چاوی كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی بكه‌ن.
دێلێڤه‌ریش ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه
به‌گوێره‌ی
بی بی سی پڕۆفیسۆره‌كه‌ی له‌نده‌ن داوا ده‌كات دوای وه‌رگرتنی زه‌رفی دێلێڤێری، وا باشه دوای ده‌رهێنانی خۆراك، زه‌رفه‌كه دوور بخرێته‌وه و بخرێته سه‌تڵی زبڵدانه‌وه و دواتر خۆراك یان چێشته‌كه بخرێته ناو زه‌رفی خاوێنی ماڵه‌وه.
پێشتر دووباره ده‌سته‌كان به خاوێنی بشۆرێن و ئه‌و جۆره خواردنانه‌ش داوا بكرێن كه ده‌كوڵێنرێن نه‌ك ئه‌وانه‌ی بێ ئاگر ئاماده ده‌كرێن و خاو و ساردن. ته‌نانه‌ت داوا كراوه خواردنه گه‌رمه‌كانیش دووباره گه‌رم بكرێنه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له رێستۆرانتێك داوای پیتزات كردووه، واباشه پیتزاكه دووباره بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك له مایكڕۆ گه‌رم بكه‌یته‌وه ئه‌وجا بیخۆی.
كۆرۆنا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تاكه رێی به‌رگریی له‌م نه‌خۆشه ئه‌وه‌یه گوێڕایه‌ڵی رێنوێنییه‌كان ببن
له هه‌رێمی كوردستان زۆر له میدیاكان رێنوێنیی ته‌ندروستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م رووه‌وه رێنوێنیی پێویستی به هاووڵاتییان داوه. وه‌ك ئاشكرایه كۆرۆنا تا ئێسته هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تاكه رێی به‌رگریی له‌م نه‌خۆشه ئه‌وه‌یه گوێڕایه‌ڵی رێنوێنییه‌كان ببن و له ماڵه‌كانتان دوور نه‌كه‌ونه‌وه، له هه‌ر حاڵه‌تێكی دووركه‌وتنه‌وه‌ش به هه‌ر هۆكارێك بێت وریا بن و سه‌رجه‌م رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و منداڵ و دواجار كۆمه‌ڵگه له نه‌خۆشییه‌كه پارێزراو بێت.