وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌دوای 15ی شوباته‌وه له‌گه‌شت هاتوونه‌ته‌وه پشكنین بكه‌ن.
هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕاوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی دیاریكراودا پشكنینی تاقیگه‌ی نه‌بێت ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر وه‌رده‌گیرى
ێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی ئادار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانگه‌وازێكدا رای گه‌یاندووه، "دوابه‌دوای بانگه‌وازی پێشوومان، ئاگاداری ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا پێشتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه له 2/15 تا ئێسته جگه له‌وانه‌ی كه‌ڕه‌نتین كراون یان پشكنینیان بۆ كراوه به‌زووترین كات و به‌په‌له په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رم ژماره ١٢٢ یان سه‌نته‌ره‌كانی كۆڕۆنا بكه‌ن بۆ پشكنینی تاقیگه‌یی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بانگه‌وازه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه "دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نیا بۆ پشكنین و به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و كه‌سوكارتانه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕاوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی دیاریكراودا پشكنینی تاقیگه‌ی نه‌بێت ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر وه‌رده‌گیرێت".
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 150 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و له‌و رێژه‌یه‌دا 56 كه‌س چاره‌سه‌ر كراوه و دوو كه‌س مردووه.