كەسێكی تر له هەولێر تووشی كۆرۆنا بوو

:: AM:09:14:31/03/2020 ‌

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە، كەسێكی تر لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بووە.

ئهمڕۆ سێشەم 31ـی ئادار، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كرا.

ژنێكی تەمەن 22 ساڵە و بەركەوتووی تووشبووەكەی خەلیفانه
ڕوون كراوەتەوە، تووشبووەكە لە ژنێكی تەمەن 22 ساڵە و بەركەوتووی تووشبووەكەی خەلیفانه.

كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بووە 162 هاووڵاتی و دوو كەس گیانیان لە دەست داوە و 57 كەسیش چاك بوونەتەوە.


 



وشە - رامیار جەواد