له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌زار و 859 تووشبووی كۆرۆنا هه‌یه و تا ئێسته 187 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاترین ئاماری گیان لەدەستدان لە سنە تۆمار کراوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، به‌پێی دوا ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ڤایرۆسه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشته دوو هه‌زار و 46 كه‌س.
له پارێزگای كرماشان 249 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 29 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه، هاوكات 125 كه‌سیش چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون.
پارێزگای سنه زیاترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی هه‌یه و تا ئه‌مڕۆ 558 تووشبوو تۆمار كراوه و 68 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش 162 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و ره‌وانه ماڵه‌وه كراون.
پارێزگای ورمێ زیاترین ئاماری تووشبوونی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تۆمار كردووه و تا ئه‌مڕۆ 750 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 66 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، 202 تووشبووش دوای چاكبوونه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون.
له پارێزگای ئیلام تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 302 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 24 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و 76 كه‌سیش به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر بوون.
كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌زار و 859 كه‌سه و 187 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و له نه‌خۆشخانه ده‌ركراون، 572 كه‌سه.