شاره‌زایان و زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بڵابوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی وه‌ستاندنی كار و چالاكی سه‌رجه‌م كارگه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان له دنیا دێ، له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
رۆب جاكسۆن سه‌رۆكی پرۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كاربۆن له زه‌وی دوا پێشبینی و ئاماره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاربۆنی له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه به ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی كاربۆن له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی به ڕێژه‌ی 5% كه‌می كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ته‌نیا به بڕی 1.4% كه‌می كردووه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز قسه‌كانی جاكسۆنی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هاوكات پسپۆری زانستی زه‌ویناسییه له زانكۆی ستانفۆرد له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێ، دابه‌زینی ئاستی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و كاربۆن به گشتی به ڕێژه‌ی 5% له‌م ساڵدا ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار به‌رز و باشه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان، كاربۆن به‌م ئاسته له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی كه‌م بكات.
چینی ئۆزۆن كه مه‌ترس هه‌ره‌سی له‌سه‌ر بوو ئێسته به‌ره‌و چاكبوونه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه ده‌ڕوات
زیاتر گوتی، كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ته‌نگژه‌كانی ئابووری جیهان و هه‌موو ئه‌و كێشه و كاره‌ساتانه‌ی له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه ڕوویان داوه، به‌قه‌د كۆرۆنا كاریگه‌رییان نه‌بووه بۆ پاككردنه‌وه‌ی به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی و وه‌ستاندنی كارگه زه‌به‌لاحه پیشه‌سازییه‌كان، به‌و ئامانجه‌ی كه هه‌وا له كاربۆن و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن پاك ببێته‌وه.
هاوكات به‌شێك له زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌رگی ئۆزۆن كه پێشتر به‌هۆی زۆری كاربۆن له هه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌سهێنانی له‌سه‌ر بوو، ئێسته خه‌ریكه به ته‌واوی به‌هێز و جێگیر ده‌بێته‌وه و هه‌وای جیهان به ته‌واوی به‌ره‌و پاكبوونه‌وه و زۆربوونی ڕێژه‌ی ئۆكسجین هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره.