دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر سعوودیه به شێوه‌كى راستگۆیانه هه‌ڵسوكه‌وتن نه‌كات، ئه‌وا ئاماده‌یه سزاى بدات و باجى زیاتر بخاته سه‌ر نه‌وته‌كه‌ى.
دواى ئه‌وه‌ى رووسیا راى گه‌یاند، سعوودیه له گفتوگۆكانى ئۆپیك پڵه‌س كشاوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى له سعوودیه كرد.
تره‌مپ: ده‌بێت سعوودیه راستگۆیانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات
له لێدوانێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو چوارى نیسان له
ئاژانسه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ، "باجى گومركى پاره‌یه‌كى زۆرى وڵاته‌كه‌مانى به فیڕۆ داوه، ئێمه به‌سه‌ر چین و وڵاتانى ترمان سه‌پاندووه، ئه‌وانیش به‌سه‌ر ئێمه‌یان سه‌پاندووه".
ئه‌م قسانه‌ى تره‌مپ سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له سعوودیه بۆیه دواتر ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه هاوشێوه‌ى چین و وڵاتانى تر سعوودیه‌یش سزا بدات.
تره‌مپ گوتى، "ئایا له پێناو نه‌وت ئه‌و كاره ده‌كه‌م؟ به‌ڵێ ده‌یكه‌م، ئایا ئێسته ئه‌و كاره ده‌كه‌م؟ نه‌خێر بیر له سه‌پاندنى ده‌كه‌مه‌وه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو سعوودیه به راستگۆیانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كات، ئه‌وا سه‌پاندنى باج ئامرازێكى ئێمه ده‌بێت".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشان دا بۆ ناوبژیوانى له نێوان سعوودیه و رووسیا تا نرخى نه‌وت له بازاڕ به‌رز ببێته‌وه.