جى كه‌ى رۆلینگ ژنه نووسه‌رى زنجیره‌ى رۆمانى هارى پۆته‌ر ماڵپه‌ڕێكى ئه‌لیكترۆنى دانا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى رۆمانه‌كانى به منداڵان بگات كه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له ماڵه‌وه‌ن و ناچنه قوتابخانه.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا باس له‌وه ده‌كات رۆلینگ هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگارى بێزاربوونى منداڵان ببێته‌وه، كه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ناتوانن بچنه قوتابخانه و به‌رده‌وام له‌ماڵه‌وه‌ن.
له پێناو بێزارنه‌بوونى منداڵان به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى بڵاوكرایه‌وه
بۆیه بڕیارى داوه، ماڵپه‌ڕێكى تایبه‌ت به ناوى "هارى پۆته‌ر" بكاته‌وه و ته‌واوى زنجیره رۆمانى پۆته‌رى تێدا بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌و كتێبانه‌ى تا ئێسته دانراون، به شێوازى ده‌نگیین و به ده‌نگى ئه‌كته‌رى به‌ریتانى ستیفن فراى تۆماركراون، هه‌روه‌ها به زمانه‌كانى ئینگلیزى و ئیسپانى و ئیتاڵى و ئه‌ڵمانى و ژاپۆنى بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هارى پۆته‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى خه‌یاڵییه و له زنجیره‌ى رۆمانه‌كانى نووسه‌رى به‌ریتانى جۆین رۆلینگ هاتووه، ئه‌و رۆمانه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك له ئه‌ده‌بى منداڵان.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆیته‌رز به 80 زمانى دنیا، 500 ملیۆن كتێب له رۆمانه‌كانى هارى پۆته‌ر فرۆشراون.
جۆین رۆلینگ Joanne Rowling كه به كورتكراوه‌ى J. K. Rowling ناسراوه، له ساڵى 1965 له‌دایكبووه و داهێنه‌رى كه‌سایه‌تى هارى پۆته‌ره.