حكوومه‌تی یه‌كه‌م رای ده‌گه‌یه‌نێت، حووسییه‌كان كه گرووپێكی میلیشیایی سه‌ر به ئێرانن، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته و ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
تا ئێستە حوسییەکان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو هێرشە رانەگەیاندووە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به فه‌رمی ددانی پێدا نراوه، له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵی هێرشی میلیشیا حووسییه‌كانیان بۆ سه‌ر بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له پارێزگای مه‌ئارب ئه‌نجام دراوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و هێڵه زیانی پێ گه‌یشتووه.
دویچه‌ڤێله به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بدات ئاشكرای كردووه، ئه‌و بۆڕییانه له‌ژێ كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای نه‌وتی سافرن كه كۆمپانیایه‌كی حكوومییه و سه‌ر به حكوومه‌تی یه‌مه‌نه.
دویچه‌ڤێله هه‌وڵی داوه پیوه‌ندی به گوته‌بێژی حووسییه‌كانه‌وه بكات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌وباره‌وه بده‌ن و گوته‌بێژه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا راگه‌یه‌نراوێكیان له‌وباره‌وه ده‌بێت.
حووسییه‌كان گرووپێكی میلیشیایی نزیك له ئێرانن و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بییه‌وه به گرووپێكی تیرۆریستی ناسراون، ئه‌و گرووپه له دژی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و تا ئێسته چه‌ندان جا به مووشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و ریاز ئێران به هاندان و دابینكردنی چه‌ك بۆ ئه‌و گرووپه میلیشیاییه تۆمه‌تبار ده‌كات.