هۆكارێكی بڵاوبوونەوەی فرەوانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا ئاشكرا دەبێت

:: PM:06:00:05/04/2020 ‌

دوای ئەوەی چین بڵاوبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی كانوونی یەكەمی 2019 لە شاری ووهان راگەیاند، تا ئێستە 430 هەزار كەس لە چینەوە گەشتیان بەرەو ئەمەریكا كردوەوە، وەك رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"، بڵاوی كردەوە. 
رێوشوێنەكان درەنگ جێبەجێ كران
رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە، 40 هەزار كەس لەوانە راستەوخۆ لە چینەوە بەرەو ئەمەریكا گەشتیان كردووە، ئەوەیش دوای بڕیاری ئەمەریكا بە قەدەغەی گەشتكردنی لە نێوان هەردوو وڵات بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، زیاتر گوتی، زۆرینەی ئەو سەرنشینانە كە لە رەگەزی جیاوازن، لە كانوونی دووەمی ئەمساڵ گەیشتووەنەتە فڕۆكەخانەی لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك و شیكاگۆ و سیاتل و دیترۆیت، كە هەزارانیان راستەوخۆ لە ووهانەوە هاتوون، سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

داتای گەشتەكانی فڕۆكەوانی لە نێوان هەردوو وڵات كە تا هەفتەی رابردوو بەردەوام بووە، دەری دەخات كە ژمارەیەكیان لە پەكینەوە گەیشتووەنەتە لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك، ئەوەیش بەپێی ئەو بنەمایانەی كە بەخشینی بۆ ئەمەریكییەكان و هیتریش تیادایە لەو كۆتەی لە 2ی شوباتی رابردوو هاتە سەپاندن.

لەوكاتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو رێوشوێنانەی بۆ قەدەغەكی گەشتكردنی بۆ ئەمەریكا، رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە كردووە، رۆژنامەكە ئاماژە دەكات كە رێوشوێنەكان زۆر دواكەوتوو بوونە، بەتایبەتی كە بەرپرسانی تەندروستی ئاشكرایان كرد بەوەی 25%ی تووشبووان، نیشانەیان لەسەر دەرناكەوێت، ئەوەیش مانای ئەوەیە كە ڤایرۆسەكە لە ساتی تۆماركردنی یەكەم حاڵەت لەو وڵاتە، هەر بڵاو بووەتەوە، بۆیە بەهۆی راستی نەگوتنی بەرپرسانی چینی، هیچ لەو گەشتیارانە پشكنینیان بۆ نەكراوە، كە لە نیوەی دووەم كانوونی دووەم دەست بە پشكنین كراوە.

رۆژنامەكە ئاماژە دەكات كە زۆرێك لەو گەشتیارانەی گەیشتوونەتە ئەمەریكا پشكنینێكی سەرپێییان بۆ كراوە و بەر لە توندكردنی رێوشوێنەكان، نزیكەی 381 هەزار كەس راستەوخۆ لە چینەوە بۆ ئەمەریكا گەشتیان كردووە و تەنیا 25%یان ئەمەریكی بوونە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل