له سێی ئادار/مارس من و خێزانه‌كه‌م له ماڵه‌وه خۆمان كه‌ره‌نتینه كردووه و ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و پێویستییه‌كانی خواردنمان له سوپه‌رماركێت پێ ده‌گات و كه خزمه‌تگوزاری گه‌یاندنی هه‌یه، مانه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه له ماڵه‌وه و ده‌رنه‌چوون كارێكی ناخۆشه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامین و زوو زوویش ده‌سته‌كانمان ده‌شۆین و ڕێنمایییه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، چونكه به روونی ئه‌وه ده‌زانین كه ته‌ندروستیمان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
كه‌ناڵی "الحره"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هه‌موو گه‌لانی جیهان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئاخۆ ئه‌م دۆخه تا تاكه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێ و تا كه‌ی له ماڵه‌وه ده‌مێنینه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه له ڕێوشوێنه‌كان و له كێبه‌ركێی توندایه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و له دوو ڕۆژی ڕابردوو قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو جووڵه‌یه‌كی له شاره‌كان بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات وه‌ستاند، حكوومه‌ت به ڕوونی هه‌ست به‌وه ده‌كات و ده‌زانێ ئه‌و ڕێوشوێنانه چن پێویستن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، دۆخی هه‌رێمی كوردستان زۆرباشه و حكوومه‌ت زۆر سه‌ركه‌تووانه هه‌نگاوی گرته‌به‌ر، تا هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵی نیشته‌جێی هه‌ولێر به ناوی ماركۆ رۆسی گوتی، بڕیارم دا له هه‌ولێر بمێنه‌وه، چونكه بینیم كه وڵاتانی ڕۆژئاوای ڕۆشنبیر و پێشكه‌وتوو ئارامییان له ده‌ست داوه و هه‌ڕه‌شه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وان زۆر زیاتره، بۆیه مانه‌وه له هه‌ولێر زۆر باشتره و زۆر ئارامتر و ئاسایشتره، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌گه‌ڕامه‌وه وڵاته‌كه‌م.
به‌هۆی سنووری هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران كه مه‌ودایه‌كی زۆره، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هه‌رێمی كوردستان تووشی دۆخێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكات، سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه‌یش به‌هۆی زۆری هاتوچۆی خه‌ڵك بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌یان.
هاووڵاتییه‌كی ئیتاڵی هه‌ولێری له وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وروپا به باشتر زانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆیه نه‌گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی
له كاتێكدا حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنا ستراتیجی توند ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی پێڕه‌وكرد، له ده‌سه‌ڵاتێكی میانڕه‌و و هۆشداریده‌ر و جۆرێك له ڕێوشوێنی توند، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ردوو شێوازه‌كه بتوانێ كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات.
ئێسته ئه‌و سیاسه‌ته هاوسه‌نگ و ژیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌ركه‌وتن و تا ئێسته ڤایرۆسه‌كه به خێرایییه‌كی زۆر ته‌شه‌نه ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی تر به‌دی ده‌كه‌ین، ئه‌و مامه‌ڵه سه‌ركه‌وتووه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا له كاتێكدایه، پێشتر هیچ ئه‌زموونێكی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی سارس و به‌راز و جۆره‌كانی تر نه‌بوو، به‌ڵام تایوان و سه‌نگاپوور و هۆنگ كۆنگ 2003 تووشی ئه‌و په‌تایانه بوون و ئه‌زموونێكی زۆریان له‌گه‌ڵی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودی له ئه‌زموونی ته‌نگژه‌كانی 29 ساڵی ڕابردوو وه‌رگرت، له جه‌نگ و كۆچی به كۆمه‌ڵ و سزادان، ده‌ركه‌وت ئه‌و ئه‌زموونانه و چۆنیه‌تیی داڕشتنی ستراتیج بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوون، ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو هانی حكوومه‌تی كوردستانیان دا، هه‌ر له زووه‌وه دۆخه‌كه زۆر به ڕژدی وه‌ربگرن و په‌راوێزی نه‌خه‌ن، گرنگتر له‌وه‌یش ئه‌وه بوو، كه خه‌ڵكی زۆر به هۆشیارییه‌وه هاوكاری پلانه‌كانی حكوومه‌ت بوون و تاڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پێوه‌ی پابه‌ندبوون.
له كوردستان پێش ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو تۆمار بكرێ، ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبووونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێكهێنرا، ئه‌مانه پێشوه‌خته تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانیان كرد، بۆیه هه‌ر زوو بڕیاریان ڕاگه‌یاند، بۆ قه‌ده‌غه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و بۆنه‌كانی تر و دووپاتیان كرده‌وه كه زۆر گرنگ و پێویسته خه‌ڵكی له ماله‌كانیان بمێننه‌وه.
له ڕووی هۆشیاری و میدیایییه‌وه‌یش حكوومه‌تی كوردستان گرووپێكی میدیایی دروست كرد، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌رپرسانی حكوومه‌ت كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیان هه‌یه و زانیارییه‌كان به ڕاست و دروستی به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن.
دیوێكی تر كه متمانه‌ی ته‌واوه‌تی لای خه‌ڵك دروستكرد، جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كان بوو به‌سه‌ر هه‌مووان به یه‌كسانی، كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه‌ره‌نتینه بكرێ و دواتر ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پێشبینی ده‌كرێ كوردستان له دوای چینه‌وه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ بێت
به‌شێك له وڵاتان كه خاوه‌ن سه‌رمایه و ئه‌زموونی گه‌وره‌ن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تووشی كه‌می كه‌لوپه‌لی خۆراكی بوونه‌وه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، كه‌چی تا ئێسته ڕه‌فه‌ی ماركێته‌كان پڕن له كه‌لوپه‌ل و هیچ گرفتێك دروست نه‌بووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زاڵبوونی حكوومه‌ته‌وه‌یه به‌سه‌ر دۆخه‌كه و ڕێگرییه له قۆرخكردن و گرانكردنی كاڵا و به‌رده‌وامی هاتوچۆی بازرگانییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عێراق.
به كرده‌یی ئێسته ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه، كه زۆرێك له وڵاتان سه‌ره‌ڕای ئابووری به‌هێز و سیسته‌می ته‌ندروستی پێشكه‌وتوو و حكوومه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سنووری نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ن و خه‌ڵكی متمانه‌یان به حكوومه‌ت هه‌بوو و بۆیان ده‌ركه‌وت كه به چڕی كار بۆ پاراستنی خه‌ڵك له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كات و تێگه‌یشتن كه پێویسته پابه‌ندی بڕیاره‌كان بن، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگه و ئه‌زموونێكی جیاوازه و پێشبینی ده‌كرێ له دوای چین كوردستان ببێته یه‌كه‌م شوێن كه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ ببێت.
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن بینه‌ر عه‌زیز نووسراوه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مه بۆ هه‌مووانی سه‌لماند، كه حكوومه‌تی باش ئه‌وه‌یه كه بۆ خراپترین حاڵه‌ت بتوانێ خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێ و ڕێوشوێنی زۆر به په‌له بگرێته‌به‌ر، گرنگتر له‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه گه‌ل ئاماده‌یی تێدا بێ و پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بێ، به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساته گه‌وره‌كه ڕوو له ناوچه‌كه‌یان بكات. ئه‌مه‌یش نموونه‌ی شه‌فافیه‌تی حكوومه‌ته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و متمانه‌ی خه‌ڵكه به حكوومه‌ته‌كه‌وه.