سه‌رچاوه‌كانى له كه‌رتى نه‌وتى عێراق ئاشكرایان كردووه به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى كۆمپانیاى بیانى و عێراقیه‌كانى نه‌وتى به‌سڕه كراون، به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى نیسان، سێ مووشه‌ك كه له جۆرى كاتیوشا بوون، ئاراسته‌ى كۆمپانییه نه‌وتییه‌كانى به‌سڕه كراون.
سه‌رچاوه‌كان له كه‌رتى نه‌وتى عێراق كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، هێرشه مووشه‌كییه‌كه سه‌عات سێى به‌ره‌به‌یان بووه.
سێ مووشه‌كى كاتیوشا ئاراسته‌ى كۆمپانیاكان كراون
ئاراسته‌ى ناوچه‌یه‌ك كراون كه نزیكه له كۆمپانیا نه‌وتییه بیانى و عێراقییه‌كانه، هه‌روه‌ها به‌ر ناوچه‌ى نێشته‌جێبوونى به‌رجسییه و باره‌گه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى رۆژئاواى به‌سڕه كه‌وتوون.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كردووه، هێرشه‌كان هیچ زیانێكى گیانییان نه‌بووه.
ماوه‌ى ساڵێك زیاتره هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر باره‌گه‌ى هاوپه‌یمانان و ناوه‌نده هه‌ستییاره‌كانى عێراق و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بووه‌ته دیارده.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار داوایان له حكوومه‌تى عێراقى كردووه، هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و هێرشانه بدات، كه‌چى تا ئێسته ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشانه گرووپه شیعه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات.