هه‌نارده‌ی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی رابردوودا به‌راورد به ساڵێك پێشتر 44% به‌رز بووه‌ته‌وه. ساڵی رابردوو مه‌به‌ست ساڵی كۆچی هه‌تاوییه كه له 21ی ئادار دێته گۆڕین.
غولامڕه‌زا بابایی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی و كانزاكانی پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه‌ی دا، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن له پارێزگاكه‌یان ملیۆنێك و 205 هه‌زار تۆن زیادی كردووه و به‌راورد به ساڵێك پێشتر 44% به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا ئه‌و باسی له‌وه كردووه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده قه‌باره‌ی هاورده‌ی بیانیش به رێژه‌ی 69% به‌رز بووه‌ته‌وه. به‌گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پیشه‌سازی ورمێ له‌و ساڵه‌دا 970 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی جێبه‌جێ كراوه كه ده‌رفه‌تی كاری بۆ 54 هه‌زار كه‌س هێناوه‌ته كایه‌وه و ئه‌مساڵیش بڕیاره مۆڵه‌ت به جێبه‌جێكردنی 787 كارگه و پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی بدرێ كه به هۆیه‌وه سه‌رووی پێنج هه‌زار ده‌رفه‌تی كار دێته كایه‌وه.
پارێزگای ورمێ له‌گه‌ڵ سێ ولات هاوسنووره
پێویسته بگوترێ پارێزگای ورمێ له‌گه‌ڵ سێ وڵات هاوسنووره و ئه‌وه‌ش پێگه‌ی بازرگانیی ئه‌و پارێزگایه‌ی له ئاستی ئێران‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه. پارێزگاكه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی هاوسنووره و به‌شێكی به‌رچاو له كاڵا و شتومه‌كه‌كانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌كات.
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی گواستنه‌وه‌ی بازرگانی له لایه‌ن وڵاتانی دنیا پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و هه‌نارده‌یه روو له دابه‌زین بكات.