وەزارەتی تەندروستی: 180 كەس لە كوردستان بەهۆی كۆرۆنا لەژێر چاودێریدان

:: PM:04:51:07/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی لەبارەی كۆرۆنا بڵاو كردەوە لەسەر بنەمای پشكنینی 24 سەعاتی ڕابردوو، هاوكات ئاشكرای كردووە كە تا ئێستە چەند كەس چارەسەر كراون و چەند لەژێر چاودێری ماونەتەوە.

11 تووشبووی نوێ‌ تۆمار كراوە
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رای گەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوو 84 هاووڵاتیی كەرەنتین كراون 927 پشكنین ئەنجام دراوە و 11 تووشبووی نوێ‌ تۆمار كراوە.
 
حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە 24 سەعاتی ڕابردوو بەمشێوەیە بوو:
•    پارێزگای هەولێر پێنج پۆزەتیڤ، سێ‌ ژن تەمەنیان (60)، (32)، (28) ساڵ و پیاوێك تەمەن (31) ساڵ، منداڵێك تەمەن (11) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەكی ( كانی گەلی، 94ی باداوە) هەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.
•    پارێزگای سلێمانی دوو پۆزەتیڤ، دوو ژن تەمەنیان (60)، (38) ساڵ كە یەكیان لە ناحیەی بازیانە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە حاجی ئاوایە كە پێشینەی گەشتكردنی هەبووە.
•    پارێزگای دهۆك سێ‌ پۆزەتیڤ، پیاوێك و ژنێك تەمەنیان (31) ساڵ و مناڵێك تەمەن (10) ساڵ كە یەك خێزانن و لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتین بوون.
•    پارێزگای هەڵەبجە یەك پۆزەتیڤ، ژنێكی تەمەن (48) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.


كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (288) تووشبوو،  لەنێویاندا سێ‌ مردن هەیە و (105) نەخۆش چاكبووەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان بەو پێیەش تەنیا 180 كەس لەژێر چاودێرین.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم