به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی پێنج كه‌سی تری له شاره‌كه‌دا راگه‌یاند كه هه‌ڵگری ڤایر‌وسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، حه‌مزه ره‌زیكی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك به "وشه"ی، راگه‌یاند، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دهۆك به ته‌واوه‌تی چاك بوونه‌وه.
ژماره‌ى چاكبووه‌كان گه‌یشته 110 كه‌س
روونیشی كرده‌وه كه پێنج كه‌سه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران، به‌مه‌یش كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌وه له دهۆك گه‌یشته 12 كه‌س.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مڕۆ سێ كه‌سی تر كه خه‌ڵكی دهۆكن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له به‌ریتانیا تووشبوون و ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری دوخی ئه‌وان بكرێت.
له هه‌رێمی كوردستان 288 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 110 كه‌سیش چاك بوونه‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری