رێكخراوی تەندروستی جیهانی: بۆ دیاریكردنی وادەی كۆتاهاتنی كۆرۆنا هێشتا زووە

:: PM:11:36:07/04/2020 ‌

لەوكاتەی تا ئێستەیش پەتاكە لە زۆرێك لە وڵاتانی دنیا روو لە بڵاوبوونەوەیە و ئامارەكانی تووشبوون و مردن روو لە هەڵكشانە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی كردەوە كە هێشتە زووە و كاتی ئەوە نییە وادەیەك بۆ كۆتاهاتنی ئەو پەتایە دیاری بكرێت، ئاشكرای كرد كە ژمارەی ئەو پێكوتانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاكە كاریان لەسەر كراوە 20 دەبێت. 
20 پێكوتە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تاقی دەكرێنەوە
میلیتا ڤۆینۆڤیچ، نوێنەری رێكخراوەكە لە رووسیا لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی ئەمڕۆ سێشەم گوتی، هێشتا زووە باسی ئەوە بكەین كە كەی پەتاكە كۆتایی دێت، ئێستە شیكردنەوەی داتاكان دەكرێت و سەرەتا پێویستە كێرڤی تووشبوون بەرەو دابەزین ببەین، چونكە هەموو شتێك پێوەستە بەو رێوشوێنانی وەردەگیرێن، بۆیە دوای دوو هەفتەی تر دەتوانین باسی ئەو بابەتە بكەین.

زیاتر گوتی، رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە قۆناغی تاقیكردنەوەی كلینیكی پێكوتەكانە، ئێستە 20 پێكوتە هەن كە ئەگەری پشت پێ بەستنیان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەو كاتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتای 2019 لە ووهانی چینی دەركەوت، ئێستە لە ماوەی چەند مانگێك تەواوی دنیای گرتووەتەوە و بە پێی دوایی ئامار ژمارەی قوربانیانی گەیشتووەتە نزیكەی 1420 هەزار تووشبوو و 81500 حاڵەتی مردنیش هەیە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی نەخۆشییەكەی وەك پەتایەكی جیهانی ناساند.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل