رۆمانى "من خزمه‌تى پاشاى ئینگلته‌رام كردووه" كه له‌لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگى چیكى بۆهومیل هرهباڵ نووسراوه و پێشتر 18 ساڵ به‌هۆى بابه‌ته سێكسییه‌كانى قه‌ده‌غه كراوه، جارێكى تر بڵاوكرایه‌وه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات جارێكى تر رۆمانى "من خزمه‌تى پاشاى ئینگلترام كردووه" له قاهیره به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م هه‌فته‌یه جارێكى تر رۆمانه‌كه بڵاوكرایه‌وه
ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگى چیكى بۆهومیل هرهباڵ نووسراوه، ئه‌و رۆمانه له ساڵى 1971 ته‌واو كراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى زێدى نووسه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه له وڵاتى چیك قه‌ده‌غه كراوه.
هه‌رچه‌نده هۆكارى قهدهغهكردنهكهى بابه‌ته سێكسییه‌كانى ناو رۆمانه‌كه بووه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت هۆكارى سیاسیش له پشت قه‌ده‌غه‌كردنى رۆمانه‌كه بووه تا دواجار له ساڵى 1989 له چیك چاپ كرا.
هرهباڵ به به‌ناوبانگترین نووسه‌رى چیك داده‌نرێت، ئه‌و له ساڵى 1914 له‌دایكبووه و له ساڵى 1997 مردووه. كۆمه‌ڵێك كارى رۆمان و چیرۆكى نووسیوه "من خزمه‌تى پاشاى ئینگلترام كردووه" یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانى و له ساڵى 2006 به هه‌مان ناونیشان " I served the king of england" كراوه‌ته فیلم.
رۆمانه‌كه له پێنج به‌ش پێكهاتووه و باس له گه‌نجێكى هه‌رزه‌كارى چیكى ده‌كات، كه به ده‌ست گۆشه‌گیرى ده‌ناڵێنێ.