ڕێنوێنیی نوێ بۆ مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەردەچێت

:: PM:02:12:08/04/2020 ‌
لە ئاگەدارییەكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پێویستە ئەو كۆمپانیایانەی داوای مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەكەن، سەردانیان بكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، لە ئاگەدارییەكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لقی سلێمانی هاتووە، ئاگەداری ئەندامانمان دەكەینەوە كە هەر كۆمپانیایەك لە بوارەكانی خۆراك و پاككەرەوە و پێداویستی پزیشكی كار دەكات و دەیەوێت مۆڵەتی ڕێپێدان بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی بكات، پێویستە سەردانمان بكات.

پێناسی هاوردەكاران و كڵێشەی كۆمپانیا و ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێل و ناوی سیانی شۆفێر بنووسێت
ڕوون كراوەتەوە، داواكارییەكە دەبێت بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی و گواستنەوەی كاڵا و پێداویستییەكانی بۆ ماركێتەكان بێت، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانێ سەردانی بارەگای یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لقی سلێمانی بكات بۆ هاوكاریكردنی بە دەرهێنانی مۆڵەت لەلایەنی پێوەندیدار .

باس لەوەش كراوە، هەر خاوەن كۆمپانیایەك پێویستە لە كاتی پێویست پێناسی هاوردەكاران  و كڵێشەی كۆمپانیا و ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێل و ناوی سیانی شۆفێر بنووسێت.

بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان، ئێستە خاوەن كۆمپانیاكان لەلایەن ژووری ئۆپراسیۆنی شارەكان لەسەر داوای ناوەندەكانی پیشەیی، مۆڵەت بۆ چەند ئۆتۆمبێلێك دەدەن كە ئامانجیان خزمەتی گشتی بێت.



وشە - رامیار جەواد