فۆربێس له نوێترین راپۆرتی ساڵانه‌یدا له‌سه‌ر دۆخی ملیاردێره‌كانی دنیا باسی له‌وه كردووه، سامانه‌كه‌یان له هه‌شت تریلیۆن و 700 ملیار دۆلاره‌وه بۆ هه‌شت تریلیۆن دۆلار دابه‌زیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر داهاتی كۆمپانیاكان هه‌بووه و به‌های پشكه‌كانی ئه‌وانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی دنیا له دوو هه‌زار و 353 كه‌س له ساڵی رابردوو بۆ دوو هه‌زار و 95 كه‌س له‌مساڵدا دابه‌زاندووه، ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات 267 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا نازناوی ملیاردێریان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی نیوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا داهاتیان كه‌می كردووه، جێف بزوس سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ئامازۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه 18 ملیار دۆلار له سامانه‌كه‌ی له ده‌ست داوه، به‌ڵام دیسان به 113 ملیار دۆلار به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیا ناوی دێت.
بیل گیتس ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه و ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار له سامانه‌كه‌ی زیادی كردووه
به‌ڵام بیل گیتس به‌راورد به ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه و ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار له سامانه‌كه‌ی زیادی كردووه و به 98 ملیار دۆلار له ریزبه‌ندی دووه‌می لیستی دهوڵهمهندترینهكان هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، سامانی دۆناڵد تره‌مپ ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی رابردوودا یه‌ك ملیار دۆلار دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و له لیسته‌كه‌دا له پله‌ی هه‌زار و یه‌كه‌مدا ناوی هاتووه.