هێشتا هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی هه‌وڵدانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، حاڵه‌ته‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ده‌رده‌كه‌ون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاستی پشكنینه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌گشتیی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له كوردستان پشكنینه‌كان زیاتر ده‌بن.
هیچ جیاوازییه‌ك له پشكنینی نێوان ناوچه‌كانی كوردستان نییه
ڕوونیشی كرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له پشكنینی نێوان ناوچه‌كانی كوردستان نییه و به‌پێی ڕۆژ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاند، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو (1607) پشكنین ئه‌نجام دراوه كه (1359) له هه‌ولێر و (142) له سلێمانی، (106 له دهۆك بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له چه‌ند ڕۆژی رابردوو كۆی پشكنینه‌كان له‌هه‌ر شارێك نه‌ده‌گه‌یشته هه‌زار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی پرسه‌كه‌ی كارێزان رێژه‌ی پشكنینه‌كان له هه‌ڵكشانه.
سه‌رجه‌می تێچووی ئه‌و پشكنینانه له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه پێشتر به بڕێكی زۆری پاره ده‌كرا.
له هه‌رێمی كوردستان 309 تووشبووی كۆرۆنا هه‌یه كه له‌نێویاند 119 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ كه‌سیش له سلێمانی مردوون.