ژمارەی ئەو كەسانەی تووشبووی كۆرۆنا بوون و چاك دەبنەوە گەیشتە 128 كەس لە تەواوی كوردستان و ئەمشەویش لە هەولێر شەش تووشبووی تری كۆرۆنا چاك بوونەوە.
ژمارهى ئهو كهسانهى چاك دهبنهوه له ههولێر لهبهرزبوونهوهیه
ئەمشەو هەریەكە لە تەندروستی هەولێر و دەربەندیخان هەواڵی چاكبوونەوەی تووشبووی كۆرۆنایان راگەیاند كە لە هەولێر شەش كەس و لە دەربەندیخانیش سێ كەسی تر چاكبوونەوە.پێشتریش وەزارەتی تەندروستی بەفەرمی چاكبوونەوەی 119 كەسی راگەیاندبوو.
ئەمشەو چوارشەم هەشتی نیسان، تەندروستی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، شەش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و نێردرانەوە ماڵەوە.
تەندروستی هەولێر دەڵێن، كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە 28 كەس تەنیا لە هەولێر.
ههروهها بهرێوهبهرایهتی تهندروستی سلێمانی ڕای گهیاند، ئهمشهو حهوت تووشبووی تریان چاك بوونهتهوه.
لە كوردستان 309 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ئێستە 128 كەس چاكبوونەوە، بەڵام بەهەمان ڤایرۆس سێ كەس لە سلێمانی مردوون.