ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری بواری ته‌كنه‌لۆجی، ڕكابه‌رییه‌كی جوان و مرۆڤانه‌یان بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست پێ كردووه كه تا ئێستە زیاتر لە لە 82 هه‌زار كه‌سی كوشتووه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته سه‌رمایه‌دارانی بواری ته‌كنه‌لۆجی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌خشیویانه، گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار و دامه‌زراوه‌ی "وێلكۆم تراست" به‌ته‌نیا به‌ڵێنی داوه هه‌شت ملیار دۆلار بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه ته‌رخان بكات.
جاك دۆرسی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر، به ته‌نیا چاره‌كێكی سه‌رله‌به‌ری سامانه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌خشی، ئه‌مه‌یش تا ئێسته نوێترین سه‌رمایه‌داری بواری ته‌كنه‌لۆجییه كه بڕیاری به‌خشینی سامانی له‌پێناو چاره‌سه‌ری داوه و ئه‌و بڕه‌یش كه به‌ڵێنی داوه بریتییه له یه‌ك ملیار دۆلار و ده‌یخاته بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رمایه‌دارانی بواری ته‌كنه‌لۆجی داویانه، هه‌ركاتێك زانایانی پزیشكی توانیان چاره‌سه‌ری كۆرۆنا یان پێكوته بدۆزنه‌وه، ئه‌وا به‌هۆی به‌خشینه‌كانی ئه‌وانه‌وه، به هه‌رزانی یان ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه به‌خۆڕایی بگاته ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆرۆنا تێیاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
جیف بیزۆس سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مازۆن كه له‌چاو سه‌رمایه‌داره‌كانی تری ته‌كنه‌لۆجی به ڕه‌زیل ناوی ده‌ركردووه، تا ئێسته 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له‌م ماوه‌یه‌دا كار بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كه‌ن به‌خشیوه.
دامه‌زراوه‌ی بیل و ملیندا گیتس، كه كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، تا ئێسته 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان كردووه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه جیا له به‌خشین، كاری تریان له‌م پێناوه‌دا كردووه.
بیل گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پلانێكی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ خاڵ داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببێته‌وه، له كاتێكدا له‌و وڵاته خه‌ریكه ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی مرۆڤایه‌تی و تا ئێسته زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س تووش بووه و ژماره‌ی مردووه‌كانیش پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕ كردووه.
له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووته‌وه، پلانه سێ خاڵییه‌كه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه پشتی به پسپۆڕانی دامه‌زراوه‌ی "بیل و میلیندا گه‌یتس" به‌ستووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی دایانناوه و ئامانجیان ڕزگاركردنی دنیایه له ڤایرۆس و په‌تاكان و ئێسته پسپۆڕانی ئه‌وێ خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
پلانه سێ خاڵییه‌كه‌ی بیل گه‌یتس بریتییه له:
یه‌كه‌م: داخستنی ته‌واو
بیل گه‌یستن داوای كردووه، هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگایان دابخه‌ن و هاتوچۆی نێوانیان نه‌مێنێ، هه‌روه‌ها هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی هاتن و چوون بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌مێنێ و به ڕێكارێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاستی وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بڕیاری گشتی بۆ هه‌موو ویلایه‌ته‌كان ده‌ربچێ و هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌درێ كه حاكمی ویلایه‌ته‌كان بڕیاری تایبه‌ت به خۆیان بده‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ، پابه‌ند نه‌بوون به داخستنی سه‌رتاسه‌ری، كاره‌ساتی لێ ده‌قه‌ومێ.
ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه، به ڕاشكاوی ده‌ڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئازادانه به‌ناو ویلایه‌ته‌كانماندا دێت و ده‌چێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی هێشتا هاتوچۆ تێیاندا ئاساییه. ئه‌و داوا ده‌كات به‌رپرسانی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی پلانی تۆكمه‌تر بگرنه به‌ر و سه‌رجه‌م كاره‌كان بۆ ماوه‌ی كه‌متر نه‌بێ له 10 هه‌فته ڕابگرن ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕێگه له خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگیرێ.
جێی ئاماژەیە، پلانی داخستنی تەواو کە تازە توێژەرانی دنیا پێی گەیشتوون، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆرۆنا بۆ کوردستان، حکوومەتی هەرێم ڕێوشوێنی تۆکمەی گرتە بەر و ئەو پلانەی جێبەجێ کرد، هەر ئەمەیشە وای کردووە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان بە بەراورد بەو خۆێراییەی لە دنیادا دەڕوات، باشە و ئەمەیش بووەتە جێگەی دەستخۆشیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی.
دووەم: پشکنینی سەرەتایی
بیل گەیتس داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە، لە پشکنینی سەرەتایی سەرتاسەری خێرا بکەن، بۆ ئەوەی زووتر تووشبووانی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەربکەوێ، لە سەرەتایشدا لەناو ئەو شوێنانە بیکەن کە تووشبووی زۆرتریان تێدایە.
خاوەنی مایرۆسۆفت لە وتارەکەیدا نووسیویەتی، پێویستە سەرەتا پشکنین بۆ کارمەندانی تەندروستی بکرێت، پاشان ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئینجا ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دواتر یەک یەک بۆ ئەوانی تر.
سێیەم: دۆزینەوەی پێکوتە
بیل گەیتس ئامۆژگاریی ئەوەی کرد، پسپۆڕە پزیشییەکان سوود لەو ڕاپۆرتانە بکەن کە تا ئێستە لەسەر ڤایرۆسەکە ئامادە کراوە و ڕاپۆرتی پزیشکیی هیچ وڵات و دەزگەیەک فەرامۆش نەکەن، بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک بتوانن پێکەوتەیەک بە زوویی بۆ ڕزگاربوون لە کۆرۆنا بدۆزنەوە. ئەم کارەیش پێویستی بەوەیە هەوکی سەرجەم پسپۆڕان بەهەند وەربگیرێ و هەموویان ببنە تیمێکی گەورە بۆ کار لەسەر ڤایرۆسەکە.
دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆف هەفتەی ڕابردوو، به توندی رخنه له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرت و گوتی كه‌ره‌نتینكردنی چه‌ند ویلایه‌تێك دادی ئه‌مه‌ریكا نادات، بۆیه پێشنیار ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ره‌نتین بكرێن، ئه‌وا تا كۆتایی مانگی نیسان پاشه‌كشه به كۆرۆنا ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته‌كانی چین کرد كه له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا توانی دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ره‌نتینی گشتیی راگه‌یاند.