ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا لە كوردستان گەیشتە 227 كەس

:: PM:05:03:16/04/2020 ‌
ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستە لە كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنایان پەڕاندووە گەیشتە 227 كەس و تەنیا ئەمڕۆ لە هەولێر 17 كەس لە نەخۆشخانەوە نێردرانەوە ماڵەوە.

كۆی گشتیی چابووەكان لە هەولێر گەیشتە 106 كەس
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی نیسان، د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بۆ "وشە" گوتی، 17 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاك بوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

روونیشی كردەوە كە كۆی گشتیی چابووەكان لە هەولێر گەیشتە 106 كەس.

كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 334 تووشبوو،  لەناویاندا چوار مردن هەیە و 227 نەخۆش چاك بوونەتەوە.

بەبڕوای شارەزایان و پزیشكان رێكارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری سەرەكی بووە بۆ ئەوەی كۆرۆنا لە كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی تر تەشەنە نەكات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم