میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، پاره‌ى به‌و تاقیگه چینییه داوه كه ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدا بووه، دۆناڵد تره‌مپیش ده‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین.
جارێكى تر له ئه‌مه‌ریكا باس له‌و تاقیگه‌یه‌ى شارى ووهان ده‌كرێت كه گوایه له‌وێوه ڤایرۆسه‌كه له رێى یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و به دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دۆناڵد تره‌مپ بە رۆژنامه‌نووسێك ده‌ڵێ به‌گوێره‌ى یه‌كێك له راپۆرته‌كان باراك ئۆباما پێشتر سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى به‌و تاقیگه‌یه داوه.
ئۆباما پاره‌ى به تاقیگه‌كه‌ى ووهان داوه كه ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدا بووه
تره‌مپیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "گوێبیستى ئه‌وه بووم حكوومه‌تى ئۆباما پاره‌یه‌كى زۆرى به په‌یمانگه‌ى ڤایرۆسه‌كان داوه له شارى ووهان، ئێمه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پاره‌كه له چ ساڵێك به تاقیگه‌كه دراوه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ، "ساڵى 2015 بووه"، دواتر به ناڕاسته‌وخۆ تره‌مپ حكوومه‌تى ئۆباما تۆمه‌تبار ده‌كات و به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "من ده‌پرسم ئه‌وكات كێ سه‌رۆك بوو".
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، باس له‌وه ده‌كرا ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌ى په‌یمانگه‌ى ڤایرۆسه‌كان له رێى ژنێكه‌وه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و تووشى هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه، ئه‌ویش ڤایرۆسه‌كه‌ى بۆ بازاڕى ئاژه‌ڵه‌كان گواستووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تاى په‌تاكه به‌م شێوه‌یه بووه.