رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه به ده‌ست هه‌ژاری و خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌ناڵێنێ، به‌رپرسانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى تووشى سه‌رسامى كردووه، چونكه تا ئێسته به پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان به ناوچه‌یه‌كى ئارام داده‌نرێت و په‌تاكه زه‌برى كوشنده‌ى لێ نه‌داوه.
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و ناوچه‌یه‌ى گۆى زه‌وییه كه هه‌میشه پڕ له كێشه‌ى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بووه، كه‌چى ئێسته كه په‌تایه‌كى سه‌رانسه‌رى دنیاى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه هێشتا به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى ئارامه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و وڵاتانى تر‌ى پێشكه‌وتوو بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه زۆر هێواشه.
له كۆى 111 هه‌زار تووشبووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست 76 هه‌زاریان له ئێرانن
ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌رپرسانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌رسام بن و هه‌وڵ بده‌ن هۆكارى هێواشى په‌تاكه بدۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێسته به‌رده‌وام بێت.
به‌رپرسى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ ژماره‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست 22 وڵاته، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه له‌م وڵاتانه جگه له ئێران، زۆر هێواشه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ناوى ئیڤان هیوتنه به‌شێكى دیمانه‌كه‌ى له رۆنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا هیوتن باس له ژماره‌ى تووشبووانى په‌تاى كۆرۆنا ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا.
كۆى تووشبوون له‌م ناوچه‌یه 111 هه‌زار كه‌سه، ژماره‌ى مردووانیش گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 500 كه‌س، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه ئێران به ته‌نیا 76 هه‌زار تووشبووى هه‌یه، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش له ئێران به ڤایرۆسه‌كه مردوون، كه واته ئه‌وه‌ى له ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت ژماره‌ى تووشبووان 35 هه‌زار كه‌س له ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه كه ژماره‌یان 22 وڵاته، مردنیش به ڤایرۆسه‌كه كه‌متر له 500 كه‌سه.
بوونى ئه‌م ژماره‌یه له كاتێكدایه ئامارى تووشبووان له سه‌رانسه‌رى دنیا دوو ملیۆن 150 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندووه.
وه‌ك ده‌زانرێت ژێرخانى ئابوورى و كه‌رتى ته‌ندروستى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زۆر خراپه، ته‌نانه‌ت سێ له وڵات شه‌ڕێكى كوشنده به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وانیش "لیبیا و یه‌مه‌ن و سووریا"ن، هه‌ندێك وڵاتى تریش بارودۆخێكى سه‌ختیان هه‌یه وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان، بۆیه پێشتر پێشبینى ده‌كرا په‌تاى كۆرۆنا له‌م ناوچه‌یه كاره‌ساتێكى مرۆیى دروست بكات و ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌رپرسانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارییان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه داوه.
دكتۆر هیوتن له‌باره‌ی هۆكاره‌كان ده‌ڵێ، "ئه‌سته‌مه ئێسته بتوانرێ لێكدانه‌وه بۆ هێواشى زیادبوونى تووشبووان بكرێت له وڵاتانى ناوچه‌كه، كه ته‌نیا ئێران نه‌بێت 76 هه‌زار حاڵه‌تى تۆمار كردووه و ژماره‌ى مردنیش به ڤایرۆسه‌كه نزیكه‌ى پێنج هه‌زاره".
ئه‌و مه‌زنده‌ی هۆكارێك ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات له‌وانه‌یه هۆكارى سه‌ره‌كى پێوه‌ندى به ته‌مه‌نه‌وه هه‌بێت، چونكه پێكهاته‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م وڵاتانه به گه‌نج داده‌نرێت.
له‌باره‌ی سووریا و لیبیا و یه‌مه‌نیش ده‌ڵێ، "ژماره‌ى تووشبووان له‌م وڵاتانه وه‌ك ئه‌وه‌یه بوونى نه‌بێت".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م زانیارییانه، دكتۆر هیوتن هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، "جارى یه‌كه‌م كه خۆمان له بارودۆخه ئه‌سته‌مه‌كه به‌دوور گرتووه، ماناى ئه‌وه نییه له جارى دووه‌م ده‌توانین ئه‌م كاره بكه‌ین".
میسر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى مه‌ترسی گه‌وره‌ى لێ ده‌كرێت، هیوتن چووه‌ته میسر بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ و له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ڵێ، "ژماره‌ى تووشبوونى زیاتر هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى پێشوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته‌ى په‌تایه‌كى خێرا بێت".
دكتۆر هیوتن باس له‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا تووشى كاره‌سات نه‌بێته‌وه، ده‌بێت پێشتر خۆى ئاماده بكات چونكه ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه مایه‌ى دڵنیابوونى ته‌واو نییه.
هیوتن دووپات باس له‌وه ده‌كات كارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌وه‌یه بنه‌ماكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دابنێت، ئه‌وانیش بریتین له پابه‌ندبوونى كۆمه‌ڵگه به رێنوێنییه‌كان، ئاماده‌كردنى سیستمى ته‌ندروستى و ئاماده‌كردنى نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به پێشوازى ئه‌و كه‌سانه‌ى به توندى تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى: بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست باشه به‌ڵام گره‌نتى نییه
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات ئه‌و تووشبووانه‌ى نیشانه‌یان لێ ده‌رناكه‌وێت، ده‌بێت تێكه‌ڵى كه‌سانى تر نه‌كرێن، له شوێنى وه‌ك هۆتێڵ و دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ت كه‌ره‌نتین بكرێن.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست مسوڵمانن و مانگى ره‌مه‌زانیش ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كى ماوه، رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى نابێت له‌م مانگه‌دا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاینى بكرێت، نه‌ك ببێته ده‌رفه‌ت بۆ په‌تاكه، بۆیه كۆمه‌ڵێك رێنوێنى بڵاو كردووه‌ته‌وه.