ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 31 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق تۆمار کراون.
کۆی تووشبووان گەیشتە 1513 كه‌س
ماوەی هه‌فته‌یه‌كه ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ شه‌موو 18ى نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ 31 توشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە و کۆی تووشبووان گەیشتە 1513 كه‌س."
زیاتر گوتى، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتى ڕابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ دوو هه‌زار و 218 كه‌س كراوه و له ئه‌نجامه‌كاندا 31 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه".
ڕوونى كرده‌وه، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا حاڵه‌تێكی مرن به كۆرۆنا له شاری پزیشكی پارێزگای به‌غدا تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها 47 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان."
ڕاى گه‌یاند، "تا ئێسته هه‌زار و 513 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 82 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، له كاتێكدا 953 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه".