دوای چوار هه‌زار و 700 ساڵ له دروستبوونی هه‌ره‌مه‌كانی میسر، بۆ یه‌كه‌مجار دوای 90 ساڵ، هه‌ره‌مه‌كان به‌ڕووی خه‌ڵكدا كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بتوانن بچنه ناو هەموو سووچ و قاوش و ژوورێکییەوە.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
dailymail" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌مڕۆ دوای 90 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر بۆ خه‌ڵكی كرایه‌وه كه بتوانن به سه‌لامه‌تی سه‌ردانی بكه‌ن، چونكه پێش ئه‌وه‌ی نۆژه‌ن بكرێته‌وه مه‌ترسیی داڕمانی هه‌بوو.
دوای 90 ساڵ ئه‌ندازیارانی به‌ریتانی هه‌ڕه‌مه‌كانیان نۆژه‌ن كرده‌وه و توانیای داڕمانی هه‌ڕه‌مه‌كان ڕابگرن
به‌ڵام دوای 90 ساڵ ئه‌ندازیارانی به‌ریتانی هه‌ڕه‌مه‌كانیان نۆژه‌ن كرده‌وه و توانیای داڕمانی هه‌ڕه‌مه‌كان ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و گه‌شتیاران به‌سه‌لامه‌تی سه‌ردانی هه‌ڕه‌مه‌كان بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییان له‌سه‌ر بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌میش بۆ توێژه‌ران سه‌لامه‌ته له‌كاتی توێژینه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری تازه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ردوام نهێنی و شوێنه‌واری مێژوویی له‌ناو ئه‌و هه‌ڕه‌مانه‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه.