خانمێكی هونه‌رمه‌ندی كورد له ئه‌ڵمانیا به كێشانی چه‌ند تابلۆیه‌ك و كردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشانگایه‌ك ده‌بێته یه‌كێك له تابلۆ كێشه ناسراوه‌كانی ئه‌و وڵاته، ته‌نانه‌ت تابلۆكانی ده‌فڕۆشێت و ئه‌ڵمانه‌كانیشی سه‌رسام كردووه به هونه‌ره‌كه‌ی.
شێوه‌كاری ته‌نیا خولیای منه و نه‌مكردووه به پیشه و له‌سه‌ر فڕۆشتنی تابلۆكانی بژیم
ئاڵا عوسمان له باره‌ی سه‌ره‌تای فێربوون تێكه‌ڵ بوونی به هونه‌ر و كێشانی تابلۆكان به "وشه"ی گوت، "هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌ز و ئاره‌زووی وێنه‌كێشانم هه‌بووه، به‌ڵام له كوردستان ده‌رفه‌تم بۆ نه‌ڕه‌خسا و له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رنه‌گیرام، كاتێك گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، به‌شداریی دوو خوولی ئه‌كادیمیم كرد له بواری هونه‌ری ناسینی تابلۆ و تێكه‌ڵكردنی ڕه‌نگه‌كان، به‌و هۆیه‌وه توانیم په‌ره به خوولیاكه‌م بده‌م كه وێنه‌كێشانه."
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگە شێوه‌كارییه‌كانی له ئه‌ڵمانیا ڕوونی كرده‌وه، له ساڵی 2006 یه‌كه‌م پێشانگای شێوه‌كاریی هونه‌ریی تایبه‌ت به كاره‌كانم لە شاری میونشن كرده‌وه. میوانانی ڕه‌وه‌ندی كوردی زۆر ئاماده‌بوون، ئه‌مه جگه له چه‌ندان میوانی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی، بووه جێگه سه‌رنجی میوانه‌كان به‌گشتی و بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت".
زیاتر گوتی، دووه‌م پێشانگەی شێوه‌كاریم له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2010 بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند شێوه‌كارێكی ئه‌ڵمانی به هاوبه‌شی كردمانه‌وه، یاسای كاركردنه‌كه‌مان ئه‌وه بوو هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ته‌نیا به سێ تابلۆ به‌شداری بكات، پێشنگای سێیه‌مم له ساڵی 2014 تایبه‌ت به‌خۆم بوو له Milbertshofen كرده‌وه، ئه‌وكات بڕیارم دا ده‌ست به فرۆشتنی تابلۆكان بكه‌م، كڕیارێكی زۆری بیانی هه‌بوو و نرخی زۆر باشیان به تابلۆكانم دا.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایه تابلۆكانی توانیوویه‌تی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بژێوی ژیانی بۆ دابین بكات، ڕای گه‌یاند، شێوه‌كاری ته‌نیا خولیای منه و نه‌مكردووه به پیشه و له‌سه‌ر فڕۆشتنی تابلۆكانی بژیم، ئێسته من له سه‌نته‌رێكی جوانكاری خانمان كار ده‌كه‌م و زۆر ئاسووده‌م به كاره‌كه‌م چوونكه له‌كاتی كاركردنیش هونه‌ر به‌كار ده‌هێنم و به‌خۆشه‌ویستییه‌وه كاره‌كانم ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "كه به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌ستبه‌رداری كاره‌كه‌ی بووه و خۆی كه‌ره‌نتین كردووه له ماڵه‌وه، زۆربه‌ی كاته‌كانی به كێشانی تابلۆ به‌سه‌ر ده‌بات سوودی له‌وه بینه‌وه كه له ماڵه‌وه‌یه، ئێسته بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كان كاته‌كانی زیاتره".
"ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه هه‌ر خانمێك كه هه‌ست ده‌كات هه‌ر خولیایه‌كی هه‌یه با ئه‌و خولیایه‌ی نه‌شارێته‌وه، بێته مه‌یدان و له‌وبواره‌دا هه‌وڵ بدات و ڕۆڵی هه‌بێت و خزمه‌ت به میلله‌ت و نیشتمان بگه‌یه‌نێت" هونه‌رمه‌ند ئاڵا عوسمان وای گوت.
ئاڵا عوسمان له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی چوارباخ له دایك بووه، نزیكه‌ی 20 ساڵه له ئه‌ڵمانیا له شاری میوشن ده‌ژی، له بواری جوانكاری خانمان كار ده‌كات و له مێك ئاپ ئاڕتیست خاوه‌نی بڕوانامه‌ی Medizinsche kosmetik، خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ تابلۆكان و كاره هونه‌رییه‌كانی بكاته‌وه.