گۆڕان لەسەر گەندەڵی پۆلیسی گەرمیان وەزیری ناوخۆ ئاگادار دەكاتەوە

:: PM:07:08:19/04/2020 ‌
دوای ئاشكراكردنی بارێك هێلكەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەلایەن پۆلیسی كەلارەوە، لایەن چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و  پەرلەمانتارێكەوە لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو ئەندام ئەنجوومەنانە و پەرلەمانتارێكی گۆڕان، بۆ تۆماركردنی سكاڵا، لە دەرگای داواكاری گشتی و وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەن.

بارى هێلكه‌ى ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ بازاڕ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌
 محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فركسیۆنی گۆڕان، بە "وشە"ی راگەیاند، مایەی ناڕەزایی و نیگەرانییە كە هێلكەی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا بگیرێ و دواتر بخرێتە بازاڕەوە، بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە هێشتا مەترسییەكانی كۆرۆنا نەڕەویوەتەوە.

زیاتر گوتی، وەك ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا داواكاری گشتیی ئاگاداربكەینەوە و سكاڵا تۆمار بكەین، هەروەها وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەفەرمی ئاگادار بكەینەوە.

 "وشە" پێوەندی كرد بە گوتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانەوە، كرد بەڵام بە چەند بیانووێك قسەی نەكرد.
 
 شەوی رابردوو بارهەڵگرێك كە سەتان كارتۆن هیلكەی باركردبوو، لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە دەستی بەسەردا گیرا و پاشتر لەلایەن بەشی پۆلیسی كەلار، سەر بە پۆلیسی گەرمیان، ئەو بارهەڵگرە ئازاد كرا.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم