ژمارەی حاڵەتی مردن لە ئەمەریكا 40 هەزاری تێپەڕاند

:: PM:11:47:19/04/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا زۆر خێرایە و لەوكاتەی كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون لە جیهان گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 399 هەزار حاڵەت و 165 هەزار حاڵەتی مردنیش هەیە، ژمارەی تووشبوون لە ئەمەریكا گەیشتە سەرووی 761 هەزار حاڵەت و مردنیش لە 40 هەزار و 500 نزیك دەبێتەوە.
ئاماری مردن لە ئەمەریكا ناوەستێت
ئەندرۆ كامی، فەرمانداری نیویۆرك ئەمڕۆ یەكشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، كێرڤی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتی نیویۆرك دەستی كردووە بە لاربوونەوە، بۆیە لووتكەی بەهێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەمان تێپەڕاندووە، هەموو ئاماژەكەكانیش لەو قۆناغە بەو ئاراستەیەن كە كەوتووینەتە كێرڤی داكشان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ویلایەتەكەمان.

وەك ئامارەكانی زانكۆی هۆبكنزی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ دەكات، ژمارەی حاڵەتی كرد لە ئەمەریكا ئاستی 40 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، كاتێك ئامارەكان ئاماژە بۆ 40500 حاڵەتی مردن دەكەن، لە ماوەی چەند مانگی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كە لە ووهانی چینەوە دەستی پێ كرد، كاتێك پێنجشەمی رابردوو ژمارەی حاڵەتی مردن 30 هەزاری تێپەڕاند.   




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل