به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی نۆ تووشبووی تری به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی نیسان، د.دڵۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، نۆ نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
كۆی گشتی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 134 كه‌س
روونیشی كرده‌وه كه كۆی گشتی چابووه‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر گه‌یشته 134 كه‌س.
له هه‌رێمی كوردستان 337 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكار بوو تا به زووی ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵ بكرێ، بۆیه له‌و ڕۆژه‌یه 279 كه‌س چاكبوونه‌وه و چوار كه‌سیش مردوون.