23ى نیسان به رۆژى جیهانى كتێب دانراوه و ئه‌مساڵیش یادى ئه‌و رۆژه كرایه‌وه، كوالا له‌مپوورى پایته‌ختى مالیزیا به پایته‌ختى كتێب بۆ ساڵ 2020 دانرا.
15 ساڵه رۆژى 23ى نیسان له‌لایه‌ن رێكخراوى
یۆنسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك "رۆژى جیهانى كتێب" ده‌ستنیشان كراوه، بۆیه ساڵانى پێشوو له‌م رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌رى دنیا چه‌ندان چالاكى به‌ڕێوه ده‌چوو.
كوالا له‌مپوور كرا به پایته‌ختى جیهانى كتێب بۆ ساڵى 2020
ئه‌مساڵ به پێچه‌وانه‌ى ساڵانى پێشوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، هیچ چالاكییه‌ك به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵام یادى رۆژه‌كه‌یش كرایه‌وه.
به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى كتێب، رێكخراوى یۆنسكۆ راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ده‌بێت ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر هێزى كتێب ده‌ربكه‌وێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییانه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا بڵاو كراونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت وێڕاى ئه‌وه‌ى كۆرۆنا چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به كتێبى وه‌ك پێشانگا و كۆنفرانسى راگرتووه، به‌ڵام رێژه‌ى خوێندنه‌وه زیاتر بووه، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر به ئامانجى خۆپارێزى له ماڵه‌وه‌ن و كاتێكى زیاتر بۆ خۆێندنه‌وه ته‌رخان بكه‌ن.
له ساڵى 1995 یۆنسكۆ بڕیارى دا 23 ى نیسان وه‌ك رۆژى جیهانى كتێب ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر نووسه‌رى به‌ناوبانگ له دایك بوون و هه‌ر له‌م رۆژه‌یشدا كۆمه‌ڵێك نووسه‌رى تر مردوون.
له‌وانه له 23ى نیسانى 1616 دنیا دوو گه‌وره‌ترین نووسه‌رى له ده‌ست داوه، یه‌كه‌میان ولیام شكسپیرى نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئینگلیزه و ئه‌وی تریان نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئیسپانى سربانتسه كه خاوه‌نى رۆمانى به‌ناوبانگى "دۆن كیخوته"یه.
ساڵانه یونسكۆ له‌م رۆژه‌دا پایته‌ختى جیهانى كتێب دیارى ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش كوالا له‌مپوورى پایته‌ختى مالیزیاى هه‌ڵبژارد.