نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەكات

:: PM:10:02:23/04/2020 ‌
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە لە تویتەری خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی رای گەیاندووە، بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیھان دەكەم.

"ھیوادارم مانگی رەمەزان ببێتە مایەی پتەوتركردنی تەبایی، پێكەوەژیان، لێبوردەیی، خۆشەویستی، گیانی ھاوكاری و زاڵبوون بەسەر گشت ئەو كۆسپانەی دێنە بەردەم وڵاتەكەمان" نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا وا دەڵێ‌


وشە - سه‌رخێڵ هاشم