توێژینەوەیەك ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی كۆرۆنا لە چین ئاشكرا دەكات

:: PM:10:35:23/04/2020 ‌

لە كانوونی یەكەمی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ووهانی چینییەوە بۆ سەرانسەری دنیا بڵاو بووەوە، كەچی لە ناوەڕاستی ئازاری رابردوو ئامارەكانی چین بڵاوی دەكردنەوە، ئاماژە بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوە، قوربانیانیش لە سەرووی 82 هەزار تووشبوو و 4632 حاڵەتی مردن وەستاوە، توێژەران ئاماژە بۆ ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی چین دەكەن.
بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە چین ئاماری تووشبوون راناگەیەنێت
توێژەران لە هۆنگ كۆنگ، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە رەنگە ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند هێندی ئاماری فەرمی راگەیندراو بێت كە پەكین رای گەیاندووە، وەك راپۆرتێكی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی رای گەیاند.  

ئەو توێژینەوەی شارەزایان لە كۆلێجی تەندروستی گشتی لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ ئامادەیان كردووە و لە گۆڤاری لانسێت، بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە دەكات كە رەنگە لە یەكەم شەپۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، زیاتر لە 232 هەزار كەس تووشی بوینەتەوە، ئەو ژمارەیەش چوارجار لە ئاماری فەرمی راگەیەندراو لەلایەن چین زیاترە، توێژینەوەكە ئاماژەی كرد كە تا 20ی شوباتی رابردوو، چین رای گەیاند كە 55 هەزار حاڵەتی تۆمار كردووە.

بەڵام بەپێی توێژینەوەكان، ژمارەی راستەقینەی تووشبوون زۆر زیاتر دەبوو، ئەگەر ناساندنی حاڵەتەكانی تووشبوون كە دوای ئەو وادەیە بەكار هات، لە سەرەتاوە جێبەجێ بكرایە، لەوكاتەی لیژنەی تەندروستی نیشتمانیی چین، حەوت كۆپی ناساندنی حاڵەتەكانی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە نێوان 15ی كانوونی دووەم تا 3ی ئازار بەكارهێناوە، توێژینەوەكە دەری خست كە ئەو گۆڕانكارییە كاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر ژمارەی تووشبووان، كە هاتنە راگەیاندن.   

بۆیە توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەگەر هاتوو ئەو حاڵەتە بەتەواوەتی جێبەجێ بكرایە، تا 20ی شوبات دەبوایە ژمارەی تووشبووان 232 هەزار حاڵەت بووبووایە، لەوكاتەی تا ئەو كاتە چین رای گەیاند كە ژمارەی حاڵەتەكانی 55508 حاڵەتە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل