نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه و بۆ سێیه‌م رۆژی له‌دوای یه‌ك به ره‌نگی سه‌وز گۆڕانكاری به چارتی نرخی نه‌وت هاتووه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سبه‌ی هه‌ینی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 نیسانی 2020، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له 22 دۆلار و 70 سه‌نته‌وه بۆ 23 دۆلار و 70 سه‌نت هه‌ڵكشا و سه‌رووی 6% له به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌راورد به پێرێ نزیكه‌ی 25% له نرخی نه‌وت زیادی كردووه.
مانگی نیسان خراپترین مانگ بووه بۆ بازاڕی نه‌وت و له‌م مانگه‌دا بازاڕی هه‌ردوو جۆری نه‌وتی برێنت و تێكساس بۆ خراپترین ئاست دابه‌زین. له رۆژی سێشه‌مه‌وه نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و به‌راورد به سه‌رله‌به‌یانی رۆژه‌كه، پێنج دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌و پێیه به‌راورد به‌وكاته نزیكه‌ی 25% له نرخی نه‌وت زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی نه‌وتی تێكساسیش بۆ 16 دۆلار و 60 سه‌نت هه‌ڵكشاوه و له سێ رۆژی رابردوودا شه‌ش دۆلار له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێك و رووسیا و وڵاتانی تر له چوارچێوی رێككه‌وتنێكدا بڕیاریان داوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی نرخی نه‌وت بكه‌ن.
سعوودیه و رووسیا بڕیاریان داوه به‌یه‌كه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وتیش به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌رچه‌نده ئاستی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ دابه‌زیوه و ره‌نگه پێویست به‌وه بكات وڵاتان بڕی زیاتری نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه.