له هه‌وڵێكی تر بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، مامۆستایه‌كی پزیشكیی ددان داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به دوور بیت، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێ دووجار له رۆژێكدا ددانه‌كانت به هەویری ددان بشۆیت.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مامۆستایه‌كی پزیشكیی ددان له زانكۆی بریستۆل به‌ناوی مارتن ئادی، داوا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به دوور بیت، پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه رۆژانه دووجار ددانه‌كات به هەویری ددان بشۆیت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌شی گوتووه، به‌هۆی هەویری ددان و پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كانت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی میكرۆب به‌لای كه‌مه‌وه چوار تا پێنج سه‌عات له ده‌مت دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌یان ڤایرۆسی كۆرۆنایش ده‌گرێته‌وه كه زیاتر له رێی ده‌مه‌وه ده‌چنه جه‌سته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وانه‌ی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له به‌ساڵاچووانن كه ئه‌وان كه‌متر ده‌م و ددانیان به هەویری ددان ده‌شۆن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌چێته جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌وه.
دواتریش ده‌ڵێ چۆن ده‌گوترێ پێویسته رۆژانه چه‌ند جارێك ده‌سته‌كانت به سابوون بشۆیت و به پاكی رایان بگریت، به‌هه‌مانشێوه پێویسته رۆژانه چه‌ند جارێك ددانه‌كانت به هەویر بشۆیت تا تووشی كۆرۆنا نه‌بیت.