وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌شت تووشبووی تری كۆرۆنا له سنووری هه‌ولێر راگه‌یاند كه حه‌وت له‌وانه دانیشتووی یه‌ك گه‌ڕه‌كن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، هه‌شت تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشان كران، حه‌وت تووشبوو دانیشتووی گه‌ره‌كی سێتاقانن، هه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبوێكی پێشووی ته‌لار سیتین له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونی كردووه‌ته‌وه كه له‌نێو تووشبووه‌كاندا سێ ژن هه‌یه یه‌كیان 85 ساڵه ئه‌وانه‌ی تریش سه‌رجه‌میان منداڵن.
هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه كه تووشبووی هه‌شته‌م كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ دانیشتووی سۆرانه و تا ئیسته سه‌رچاوه‌ی به‌ركه‌وته‌ی تووشبوونه‌كه‌ی نادیاره.
كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 380 كه‌س له‌نێویاندا چوار مردن هه‌یه و 325 كه‌سیش چاره‌سه‌ر كراوه.