بڕیارە ئەمڕۆ ههینى وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدات.
بڕیاردرا دەرگای مزگەوتەكان بەداخراوی بمێننەوە
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڵاوى كردبوویهوه سهعات 12ی ئەمشەو ههینى یهكى ئایار، دوای وادەی بڕیارەكەیە و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ جارێكی تر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دواین ڕێكاری ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ڕابگەیەنێت.
دوێنێ لیژنەى پارێزگاى سلێمانى پێشنیارییان كرد بۆ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕووی نوێژخوێناندا بەلەبەرچاوگرتنی ڕێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی، بەڵام ههر دوێنێ جارێكی تر بڕیاردرا دەرگای مزگەوتەكان بەداخراوی بمێننەوە تاكو 10ى ئایارى داهاتووه.
شایهنى باسه بهپێى زانیارییهكانى "وشه"، لهبهر مانگی ڕەمەزان هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕانكاری كردن لە سهعاتهكانى قەدەغەی هاتوچۆ بە جۆرێك كارئاسانی زیاتری تێدابێت بۆ هاووڵاتییان.
لەلایەكی ترهوه نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕای گەیاندبوو، "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن بۆ ماوەی 72 سهعات قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە هەولێر ڕادەگەیەندرێت، دەنگۆی داخستنی بازاڕەكانیش دوورە لە ڕاستی."