ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوننه‌ی تێدایه، ئاشكرای كرد كه له حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی پشكی سوننه به ته‌واوی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و شه‌ش وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و له دانیشتنی متمانه‌دانی كابینه‌یش ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زاره‌ت ده‌درێ و به‌شێكیان بۆ دواتر ده‌مێننه‌وه.
ئه‌حمه‌د موزهر ئه‌لجبووری په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی عێراق به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كان، پێكهاته‌ی سوننه شه‌ش وه‌زاره‌ت له حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانیش بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندنان و په‌روه‌رده و بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌رزش ولاوان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێكی سیادی كه بریتی ده‌بێ له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
پشكی سوننه‌كان شه‌ش وه‌زاره‌ته و ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زاره‌تی حكوومه‌ت ده‌درێت
ئاماژه‌ی دا، لایه‌نه‌كانی سوننه چه‌ندان ناویان ڕاده‌ستی كازمی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و پۆسته وه‌زارییانه یه‌كێكیان لێ هه‌ڵبژێرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ له دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به حكوومه‌تی كازمی ته‌نیا ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زیر بدرێ، چونكه وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی و نه‌وت ماونه‌ته‌وه و هێشتا به ته‌واوی یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌كو دابه‌شكاری، ناوخۆ بۆ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی هادی عامری و نه‌وت بۆ ڕه‌وتی حیكمه و دارایی‌ش بۆ كورد ده‌بێت.
له ڕۆژانی ڕابردوو مسته‌فا كازمی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد و نووسراوی فه‌رمیشی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و داوای دیارییكردنی واده‌ی دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له یه‌كشه‌م یان دووشه‌می داهاتوو دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی ساز ده‌كرێت.