سه‌رۆك وه‌زیرانى کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كرێكاران ده‌كات

:: PM:02:19:01/05/2020 ‌
لە پەیامێكدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ى كرێكارانى كوردستان‌ ده‌كات.

سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان لە پەیامێكدا ڕای گەیاندووە،"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران. پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و دنیا دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی ڕۆژانە ئاسایی ببێتەوە." 

زیاتر هاتووه‌، "لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە".

ساڵانە هەزاران كرێكار لە یەكی ئایاردا پشوو وەردەگرن و ئەو رۆژە بووە بە رۆژی جیهانی كرێكاران و لە زۆر لە وڵاتان یادەكە دەكرێتەوە، بۆ یەكەمجار لە دنیادا لە 21ی نیسانی 1856 لە ئوسترالیا بە رۆژی كرێكاران دەستنیشان كرا و دواتریش بە وڵاتان بڵاو بووەوە.



وشە - محەمەد میران