دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كاری سیاسی له حزبوڵای لبنانی له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد و وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌رلین به فشاری ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بووه.
پێنجشه‌می ڕابردوو ئه‌ڵمانیا حزبوڵای لبنانی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی شیعه پێناسه كرد و پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر زۆربه‌ی مزگه‌وت و دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی سه‌ر به حزبوڵای لبنانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات دا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و هه‌نگاو و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیای به به‌دیهێنانی ئامانجی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ناوبرد، جیا له‌وه بڕیاره‌كه‌یشی به بێڕێزی به گه‌ل و حكوومه‌تی لبنان پێناسه كرد، چونكه حزبوڵا به‌شێكه له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی لبنان، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن به‌مجۆره له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه به سووكایه‌تی به لبنانییه‌كان ناوبرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه، له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویسته، به‌رپرسیاریه‌تی كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی بگرێ، كه پێشبینی ده‌كرێ كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر به‌وهۆیه‌وه تووڕه ده‌بن و بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
حزبوڵای لبنان له ساڵی 1982 به پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زراوه و تا ئێسته‌یش زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر لبنانه‌وه هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوویش زۆرترین ده‌نگی جه‌ماوه‌ری لبنانی به‌ده‌ستهێنا و به فه‌رمانڕه‌وای ڕاسته‌قینه‌ی لبنان ناوده‌برێت.