بڕیاره سبه‌ی سه‌عات 4:30ی ئێواره، په‌خشی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی له مانگی ده‌ستكردی نایلسات ده‌ست پێ بكات.
ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له نایلسات، له هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پشتیوانیكردنی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان، كه به هۆی ڕاگه‌یاندنی پشوو و خۆپارێزی له كۆرۆنا زیاتر له مانگێكه ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخراوه.
پێشتر كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی لۆكاڵی ڕۆژانه نزیكه‌ی 14 وانه‌ی بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تا 12ی ئاماده‌یی په‌خش ده‌كرد و له سبه‌ى یه‌كشه‌م دووى ئایار، په‌خشه‌كه له سه‌ته‌لایه‌تیش بۆ قوتابیان به‌رده‌ست ده‌بێت.